گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق قەدەغەى هاتوچۆ درێژدەکاتەوە و 25%ى فەرمانبەران دەستبەکاردەبنەوە

2020.04.06 - 22:08
عێراق قەدەغەى هاتوچۆ درێژدەکاتەوە و 25%ى فەرمانبەران دەستبەکاردەبنەوە
    ناس کورد- وەزیرى تەندروستى عێراق ڕایگەیاند، ئاڕاستەیەک هەیە بۆ درێژکردنەوى وادەى قەدەغەى هاتوچۆ و دوبارە ڕێکخستنەوەى دەوامى فەرمانبەران. . جەعفەر عەلاوى، وەزیرى تەندروستى کە هاوکات سەرۆکى شانەى قەیرانەکانە بە میدیاى فەرمى حکومەتى عێراقى ڕاگەایاند،"قەدەغەى هاتوچۆ تا 19ى ئەم مانگە درێژدەکرێتەوە، لەگەڵ دوبارە ڕێکخستنەوەى دەوامى فەرمانبەران لە کەرتى تایبەت و گشتى". . وتیشى وەزارەتەکان ڕاسپێردراون بۆ دەستپێکردنەوەى کارى فەرمانبەران بەرێژەى 25%، لەبەرئەوەى کارەکانى دەوڵەت لەماوەى قەدەغەى هاتوچۆدا بەتەواوى وەستاوە. . عەلاوى بەدوری زانى ترس هەبێت لەسەر دۆخى تەندروستى لە عێراق لەگەڵ زیادبوونى ژمارەى توشبووان، لەکاتێکدا دەرمانى پێویست هەیە لە نەخۆشخانەکان و تیمى تەندروستى بوونیان هەیە. . بەوتەى وەزیرى تەندروستى، دۆخى دارایی ئێستا باشترە لە رابردوو، هەندێک بودجەش بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکراوە. . بەپێی بڕیارى حکومەتى عێراق، تا 11ى نیسان قەدەغەى هاتوچۆ لەسەرتاسەرى عێراق بەردەوام دەبێت.