گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر 40%ی فڕۆکەکانی جیهان لەسەر زەوین و فڕۆکەخانەکانیش بوونەتە عەمبار

2020.04.06 - 21:41
زیاتر 40%ی فڕۆکەکانی جیهان لەسەر زەوین و فڕۆکەخانەکانیش بوونەتە عەمبار
ناس كورد- بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کەرتی فڕۆکەوانی لە جیهاندا دووچاری دۆخێکی دژوار بووەتەوە، فڕۆکەخانەکان لەبری ئەوەی فڕۆکەکان لەوێوە بەرەوە وڵاتەکان هەڵبفڕن و گەشتەکانیان ئەنجامبدن، لە ئێستادا زۆربەیان ڕۆڵی گەراج و کۆگا دەبین بۆ ڕاگرتنی فڕۆکەکان. . بەگوێرەی داتاکانی فدراسیۆنی ئاسمانی نێودەوڵەتی کە ناسراوە بە"ئایاتا"، لە ئێستادا 98%ی ڕێڕەو و گەشتە ئاسمانییەکان لە جیهاندا توشی گرفت بوونەتەوە ئەوەش بەهۆی ڕێکارە جۆراوجۆرەکانی خۆپارێزییە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا. . ئاماژەبەوەشکراوە، پێشبینی دەکرێت لە چارەکی دووەمی 2020دا، کەرتی فڕۆکەوانی لە ئەوروپا بەرێژەی 90% قازانجەکانی لە دەستبدات و لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش ئەو کەرتە بەڕێژەی 80% قازانجەکانی لەدەست بچێت، هەروەها پێشبینی دەکرێت لە ئەمریکا و ئاسیا ڕێژەکەی بگاتە 50%. . فدراسیۆنی ئاسمانی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشکردوە، زیاتر لە 10 هەزار فرۆکە کە دەکاتە 40%ی کۆی گشتی فڕۆکەکانی جیهان لە ئێستادا لە فرۆکەخانەکان نیشتونەتەوە و نافڕن. . لە ئێستادا دابینکردنی جێگایەک لە سەرزەوی بۆ نیشتنەوە و عەمبارکردنی ئەو فڕۆکانە بووەتە کێشەیەکی گەورەی وڵاتان و کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی لە هەموو جیهاندا. .  هەندێک لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی هەوڵی ئەوە دەدەن فرۆکەکانیان لە سەر خاکی فرۆکەخانەکان بمێننەوە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا و پێش دەستپێکردنەوەی گەشتەکانیان کارەکانی پشکنینی سەلامەتیان بۆ بکرێت. . فدراسیۆنی ئاسمانی نێودەوڵەتی ئەوەشی خستوەتەڕوو، هەردوو کۆمپانیای فڕۆکەوانی "دێلتا و ئێرلاین"ی ئەمریکی ناچاربوون زیاتر لە هەزار فرۆکەیان عەمباربکەن لە فڕۆکەخانەکانی هەردوو ولایەتی ئەتلانتا و جۆرجیا. . ئاماژە بەوەشکراوە، دۆخی فڕۆکەخانەکانی ئەوروپا زۆر باشتر نییە لە ئەمریکا، بەجۆرێک لە کۆی 500 فڕۆکە زیاتر لە 150 فڕۆکەیان لە فڕۆکەخانەکانی ئەوروپا لە سەرزەوی فڕۆکەخانەکان نیشتوونەتەوە و جەنجاڵییەکی زۆریان دروستکردووە. . بەگوێرەی داتاکانی فدراسیۆنی ئاسمانیی نێودەوڵەتی، مامەڵەکردن لەگەڵ کەرتی فڕۆکەوانیدا لەم دۆخەدا لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە جیاواز، هەندێ وڵات بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە فرۆکەکانی لە بنکە سەربازییەکاندا داناوە  وەک سویسرا. .  ئاماژە بەوەشکراوە، پێش ئەوەی کۆمپانیاکان فرۆکەکانیان عەمباربکەن دەبێت چەند ڕێکارێک بگرنە بەر وەک داپۆشینی ناوەوەی فڕۆکەکە و خاڵیکردنی لە سوتەمەنی و ڕۆنی بزوێنەرەکانی. .  بەگوێرەی داتاکانی فدراسیۆنی ئاسمانی نێودەوڵەتی، لە ئێستادا وەرگرتنی کرێی ڕاوەستانی فرۆکەکان لە سەر خاکی فرۆکە خانەکان دەگاتە 2%ی کۆی گشتی داهاتی فڕۆکەخانەکان.