گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتی هەرێم خۆراک بەسەر ماڵاندا دابەش دەکات (تایبەت)

2020.04.06 - 21:23
حکومەتی هەرێم خۆراک بەسەر ماڵاندا دابەش دەکات (تایبەت)
ناس کورد - ڕۆژیار سیروان  دوای ئەوەی وەزیری ناوخۆ داوای لە خێرخوازان کرد ئەو خۆراکانەی بەسەر هەژاران دابەشی دەکەن لە ڕێگای حکومەتەوە ئەنجامی بدەن، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، لەئێستادا حکومەت چوار بەرهەمی خۆراکی کریوە و لەڕێگای بریکارەکانەوە بەسەر ماڵەکان بە یەکسانی دابەش دەکرێت و سەرجەم بەرهەمەکان لە وڵاتی تورکیاوە هێنراون.  . نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم سەرنجی دا کارە خێرخوازییەکان بۆ دابەشکردنی خۆراک بەسەر هەژاران کەموکوڕی پێوەدیارە و دادپەروەرانە دابەش ناکرێت دەسەڵات درایە یەکە ئیداریەکانی پارێزگاکان بۆ ئەوەی لەژێر دەسەڵاتی ئەوان کارە خێرخوازیەکان ئەنجام بدرێت و حکومەتیش لەرێگای بریکارەکانەوە هەریەک لە بەرهەمە خۆراکیەکانی وەک ئارد، شەکر و  زەیت بەسەر هاوڵاتیان دابەش دەکات و لە کاتێکی نزیکدا برنجیش دەخرێتە لیستی هاوکاریەکانەوە.  . وتیشی، لەسەر داوای سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆردێک دروست کرا بەناوی (بۆردی بەرێوەبردن و سەرپەرشتی خۆراک لە هەرێمی کوردستان)، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی سەرۆکایەتی ئەو بۆردە دەکات و  نوێنەری سەرجەم پارێزگاکانی تێدایە بە مەبەستی هاوکاریکردن و کارئاسانی پرۆسەی گواستنەوەی خۆراک و پێداویستیەکان لەسەر سنور و دابەشکردنیان لەناوشار. . ئاماژەی بەوەشدا، بەشێک لەو ئاردەی کڕاوە لەجۆری ئاردی سفرە و  گەیشتووەتە دەست حکومەت لەگەڵ ئەوەشدا بڕی شەش ملیۆن لیتر لە ڕۆنیش دابینکراوە و  سەرجەم بەرهەمەکان لە وڵاتی تورکیاوە کردڕاوە، لە بەرنامەدا هەیە چەند بەرهەمێکی خۆراکی تر بۆ لیستەکە زیاد بکرێت و دابەشی بکەین بەسەر هاوڵاتیان.