گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانى و هەولێر لەکوێی ڕیزبەندییەکەدان؟

پێنج پارێزگا لەسەرەوەى ڕیزبەندى توشبووانى کۆرۆنان لە عێراق

2020.04.06 - 20:26
پێنج پارێزگا لەسەرەوەى ڕیزبەندى توشبووانى کۆرۆنان لە عێراق
ناس کورد- ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە عێراق، هەزار توشبووى تێپەڕاند، پێنج پارێزگاش لە ڕیزبەندى پێشەوەن کە توشبووان تێیدا زیاترە لە 100 توشبوو. . بەپێی ئامارەکان، پارێزگاى بەغدا لە پلەى یەکەمى ڕیزبەندییەکەدایە بە تۆمارکردنى 221 توشبوو، کە 74 کەسیان چاکبوونەتەوە و 20 توشبووش گیانیان لەدەستداوە. . پارێزگاى نەجەف لە پلەى دووەمدایە، بە تۆمارکردنى 188 توشبوو، 83 حاڵەتى چاکبوونەوە، حەوت حاڵەتى گیان لەدەستدان.  لە پلەى سێیەمى ڕیزبەندییەکەدا پارێزگاى بەسرە دێت بە تۆمارکردنى 141 توشبوو، 45 حاڵەتى چاکبوونەوە، 13 مردن. . هەروەها پارێزگاى سلێمانى (بە هەڵەبجەوە) لە ڕیزبەندى چوارەمدایە، بە 134 توشبوو، کە 62 حاڵەتیان چاکبوونەتەوە و سێ کەسیش مردوون. . لەپلەى پێنجەمى ڕیزبەندییەکەدا پارێزگاى هەولێر دێت بە تۆمارکردنى 131 توشبوو، کە نۆ کەسیان چاکبوونەتەوە و هیچ کەسێک گیانى لەدەستنەداوە.