گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نۆرینگەکانی سلێمانی دەکرێنەوە بەڵام بە مەرج

2020.04.06 - 18:30
نۆرینگەکانی سلێمانی دەکرێنەوە بەڵام بە مەرج
ناس کورد- بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاتەوە كە سەرجەم نۆرینگە میللیەكان لە سبەینێوە  لە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ بۆ 5ی ئێوارە کراوە دەبن بۆ پێدانی دەرمان و چارەسەر بەو هاوڵاتیانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە. . بەڵام بەڕێوەبەرایەتییەکە چەند مەرجێكی دیاریکردووە کە ئەمانەن: 1- دەبێت هەموو مەرجەكانی خۆپارێزی پەیڕەو بكرێت و دەستكێش و دەمامك بەكاربهێنرێت. . 2- كاتی دیاری كراوی خۆی كە مەوعیدی هەبێت یان مانگێك تێپەڕبوو بێت بەسەر مەوعیدەكەی. . 3- نەخۆشانی درێژخایەن دەتوانێت لە نزیكترین شوێنی ماڵەكەی خۆی دەرمانەكانی وەربگرێت. . 4- ئەگەر نەخۆشەكە پەكەوتەبێت نزیكترین كەسی دەتوانێت دەرمانەكەی بۆ وەربگرێت و بەڵگەنامەی پێویستی پێ بێت. . 5- هەموو ڕۆژێك نۆرینگە میللیەكان كراوە دەبێت جگە لەڕۆژانی هەینی.