گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەدەغەکردنی هاتووچۆی تەواو زیاتر درێژکرایەوە

2020.04.06 - 18:07
قەدەغەکردنی هاتووچۆی تەواو زیاتر درێژکرایەوە
ناس کورد- لیژنەى باڵای ڕوبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا لە هەرێم بڕیاری دا بە بەردەوامبوونی بڕیاری پێشووی قەدەغەکردنی هاتووچۆی تەواو بۆ 48 کاتژمێر وەک ئێستا تاوەکو کاتژمێر 12ی ئەمشەو. .

ئەمڕۆ دووشەممە، 6ی نیسانی 2020، لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕێگە‌ی ڤیدیۆ كۆنفراسە‌وە‌ کۆبووەوە و چەند ڕێکار و بڕیارێکی دەرکرد.

. وەک لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، جیا لە درێژکردنەوەى قەدەغەکردنی هاتوچۆی تەواوەتی تاوەکو 12ی ئەمشەو، بڕیار درا بۆ ڕێکخستنەوەی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ کە تا 10ی نیسانی 2020  بەردەوام دەبێت ڕاگەیەنراوی نوێ لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگارەکان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان دەردەچێت بۆ دابینکردنی پێداویستی ڕۆژانەی ھاولاتیان لە ڕێگای ڕێکاری نوێ و دیارکردنی کات وشێوازی کارکردنیان بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکانی خۆپارێزیی وتایبەتمەندیی یەکە کارگێڕییەکان بەو شێوەیەی لە لایەن وەزیری ناوخۆ لە کۆبونەوەکەدا خرایەڕوو. . دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە دوا رێکار و ئامادەکارییەکانی قۆناغی داھاتووی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا كرا لە هەرێمی کوردستان، هەروەها هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیار و رێنماییە تەندروستییەکان، کرا. . هاوکات بڕیار درا "کاتێک دیاری بکرێت بۆ رێزگرتن لە فەرمانبەران و کارمەندانی ماندوونەناس کە خزمەتی هاوڵاتییان دەکەن و ژیانیان دەپارێزن، دواتر شێوازی رێزگرتنەکە دیاری دەکرێت." . هەروەها وەزارەتی ناوخۆ لیژنەیەک پێکدەهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوی پەلاماردانی پزیشكێك لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی لەو حاڵەتە بگیرێتە بەر.