گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کارمەندێکى پزیشکى هێڵى پێشەوەى بەرەنگاربونەوەى کۆرۆنا لە سەقز گیانى لەدەستدا

2020.04.06 - 18:03
کارمەندێکى پزیشکى هێڵى پێشەوەى بەرەنگاربونەوەى کۆرۆنا لە سەقز گیانى لەدەستدا
    ناس کورد-   محەمەد یار ئەحمەدی، کارمەندى پزیکشی نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی سەقز کە لە هێڵى پێشەوەى بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانى لەدەستدا.  . بەپێی ئاژانسى مێهرى ئێرانى، موحەمەد یار ئەحمەدی بەهۆى کێشەى هەناسەتەنگییەوە گیانى لەدەستداوە، بەبێ ئەوەى ئاماژە بکرێت بەوەى توشى کۆرۆنا بووە، لەکاتێکدا تەنگەنەفەسى یەکێکە لە نیشانەکانى نەخۆشییەکە. . سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشییەکانی کوردستان (سنە) لە پەیامێکدا وتى، "هەواڵەکە بووە هۆی خەمێکی گەورە لە دڵی هەموو هاوکاران لە بواری تەندروستی، ئەو ڕووداوە فێری هەموومانی کرد کە کەسانێک کە بەڵێنیان داوە بۆ ڕزگار کردنی گیانی نەخۆشەکان گیانیان دادەنێن". . وتیشى، "محەمەد یارئەحمەدی لە بەرەکانی بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا تا دوایین هەناسە وەستا و شەڕی کرد".