گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دایکی گواردێلا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا

2020.04.06 - 17:35
دایکی گواردێلا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا
ناس کورد- دۆلۆرس سالا کاریۆ، دایکی ڕاهێنەری بەناوبانگی تۆپی پێ و یانەی مانچستەر سیتی پیب گواردێلا لە تەمەنی 82 ساڵیدا و بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا. .

پێگەی یانەى مانچستەر سیتی ڕایگەیاند، "بەداخەوەین بۆ هەواڵی گیانلەدەستدانی دایکی گواردیۆلا لەدوای توشبوونی بە کۆرۆنا لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانی، ئەو تەمەنی 82 ساڵ بوو، هەموو کەسێک لە یانەی مانچستەر سیتی خەمبار و هاوسۆزی دەردەبڕێت بۆ پیب و خانەوادە و هاوڕێکانی."

. مانگی ڕابردوو یانەکە یەک ملیۆن یۆرۆی دابین کرد بۆ هەوڵەکانی ڕوبەڕوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیسپانیا کە تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 13 هەزار کەسی کوشتووە و 135 هەزار کەسیشی گیرۆدە کردووە.