گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیمەنێكی شۆكهێنەر و ئازاربەخشی ڕۆژگارن

وێنە؛ تەرمی لەكیسەنراوی توشبووانى كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكاندا ئەمریكییەكان دەتۆقێنێت

2020.04.06 - 15:49
وێنە؛ تەرمی لەكیسەنراوی توشبووانى كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكاندا ئەمریكییەكان دەتۆقێنێت
ناس کورد- بەپێی چەند وێنەیەك كە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویكردوەتەوە، دیمەنی چەند مردوویەكی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەی بڕۆكلینی ئەمریكا كە تەرمەكانیان لە كیسەنراون، بەئازار بەخش و شۆكهێنەر وەسف دەكرێت كە ترس و دڵەڕاوكێی لەلای ئەمریكیەكان دروستكردووە. . وێنەكان تەرمی ئەو مردووانە نیشاندەدەن كە تەنها ڕۆژی یەكشەممە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەنەخۆشخانەكانی نیویۆركدا مردوون پێش ئەوەی بخرێنە بەفرگرەوە، ئەوەش لەكۆی ئەو حاڵەتی مردنانەیە كە لەو وڵاتەدا گەیشتووەتە دوو هەزار و 400 كەس كە بەهۆی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە و زۆرینەیان تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵەوەیە.   . بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی دەیلی مەیل، نەخۆشخانەی نیویۆرك پڕ بووە لەتوشبووانی كۆرۆنا و ژوورەكانی چاودێری وردیش جێگەیان تێدا نەماوەتەوە و بۆ یەكەمجاریش نەخۆشخانەکە بەفرگری جێگری لەبەردەم بیناكەیدا داناوە بۆ ئەوەی ئامادە بێت ڕۆژانە بۆ گواستنەوەی تەرمەكان. . بەپێی دەیلی مەیل ئەوەی ترس و دڵەڕاوكێی بەدوای خۆیدا هێناوە، كیسی تەرمی مردووەكانە كە لەڕێڕەوی نەخۆشخانەكاندا ماونەتەوە و بونەتە ڕوداوێكی ڕۆتینی ڕۆژانە  بۆ ئەوەی لەڕێگەی پزیشكەكانەوە بۆ بەفرگرەكان بگوازرێنەوە. . ژمارەیەك لە حاكمی ویلایەتەكان داوایان لەكۆشكی سپی كردووە، ستراتیژێكی نیشتیمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی خێرای ڤایرۆسەكە دابنرێت لەوڵاتدا و بەرپرسانی تەندروستیش هۆشداری بەڕێكردنی هەفتەیەكی خراپیانداوە. . گیرۆم ئادامز، پزیشكی نەشتەرگەرییە بەفۆكس نیوزی ووتوە، هەفتەی داهاتوو سەخترین هەفتەی دڵتەنگی بۆ زۆربەی ئەمریكییەكان دەبێت. . ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لەچركەساتی بیرڵ هاربۆری 11ی سیپتمەبەر دەچێت، بەڵام ئەمریكییەكان لەیەك شوێندا نین. . ئادامز داواش لەئەمریكییەكان دەكات، لانیكەم بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لەیەكتر دوربكەونەوە بۆ تێپەڕاندنی دۆخەكە. .