گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستی:41 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکران..

2020.04.06 - 12:23
وەزارەتی تەندروستی:41 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکران..
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆمارکردنی 41 حاڵەتی نوێی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند، کە زۆرینەیان بەرکەوتەی توشبووانی پێشووی دوو پرسەکەی شاری هەولێردن. ، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکانیاندا، 41 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، کە 17 ئافرەت و 15 پیاو و نۆ مناڵن بە ھەموو تەمەنە جیاوازەکان. ، ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو لەوان لە قەزای سۆران و سێ لە ناحیەی سیدەکان و یەك لە گوندی ھەڵەجەی بچووك و ئەوانی تر لە ناو شاری ھەولێرن لە گەڕەکەکانی ( کانی گەلی، ئاڵتون سیتی، شێخ احمد، کارێزان، زانکۆ، چنار، مامۆستایان، ١٢١ی گولان، ژیان، زیلان سیتی). ، ئەوەشخراوەتەڕوو، زۆربەی زۆری توشبووان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن و  دووی دیکە پێشینەی گەشتیان ھەبووە.