گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی ناوخۆ: قەدەغەی هاتووچۆ بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوام دەبێت

2020.04.06 - 12:00
وەزارەتی ناوخۆ: قەدەغەی هاتووچۆ بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوام دەبێت
ناس کورد- وەزارەتى ناوخۆى هەرێم رایگەیاند، سەرقاڵى دەستنیشانکردنی هەندێک بڕیاری نوێن و تاوەکو ئەوکاتە قەدەغەی هاتووچۆ بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوام دەبێت. . لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند:"زۆر سوپاسی هاووڵاتیان دەکەین بۆ پابەندبوونیان بە رێنماییەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا". . لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە :" ئێستا خەریکی تاوتوێکردنی پێشنیارەکانی بەڕێز پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانین و بەم نزیکانە بەیانێکی نوێی وەزاری دەردەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی رێکارە نوێیەکان، تا راگەیاندنی بڕیاری نوێ، قەدەغەی هاتووچۆ بەم شێوەی ئێستا بەردەوام دەبێت". . ئەمە لەکاتێكدایە، دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا وەزارەتی ناوخۆ، قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆی بۆ ماوەی 48 کاتژمێر ڕاگەیاند و کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ وادەکە تەواو دەبوو، بەڵام بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ تاوەکو دەرکردنی بریاری نوێ بەردەوام دەبێت .