گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ: چیتر چاوەڕوانی ڤاکسین ناکەین خەڵک دەمرن و پێویستیان بە هاوکارییە

2020.04.06 - 11:34
ترەمپ: چیتر چاوەڕوانی ڤاکسین ناکەین  خەڵک دەمرن و پێویستیان بە هاوکارییە
ناس کورد- دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختی لە بەکارهێنانی دەرمانی هایدرۆکلۆرۆکوین بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا کردەوە و رایگەیاند، کاتیان نییە ساڵێک چاوەڕوانی ڤاکسین بکەن و هاووڵاتیانیان بمرن. . لە وتارێکیدا دەربارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرۆکى ئەمریکا وتی: " هایدرۆکلۆرۆکوین پێشتر بۆ نەخۆشی مەلاریا بەکارهاتووە ئەنجامی باشیشی لە چارەسەرکردنی کۆرۆنادا هەبووە، بۆیە پێویستە ئەو دەرمانە بەکاربهێنین". . وتیشى"حەزمان دەکرد چەند ساڵێک چاوەڕێ بکەین بۆ ئامادەکردنی ڤاکسین لە تاقیگە، بەڵام کاتی ئەوەمان نییە و خەڵكانێکی زۆر دەمرن و پێویستییان بە هاوکارییە، ناکرێت لەوە زیاتر چاوەڕێ بکەین". .   هاوکات سەرۆکی ئەمریکا کەمبوونەوەی ژمارەی مردووانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و جیاوازی ژمارەکە لەگەڵ ڕۆژانی پێشوو لە نیویۆرک بە دڵخۆشکەر ناوبرد و وتی: "لەماوەی دوو ڕۆژدا 3000 پسپۆڕی پزیشکیی سەربازیی تایبەتمان ناردووەتە نیویۆرک و نیوجێرسی". . لە ئێستادا ئەمریکا یەکێکە لە زەرەرمەندترین وڵاتانی جیهان بە ڤایرۆسی کورۆنا کە ژمارەی تووشبووانی نزیکەی 336 هەزار تووشبووە، هەروەها ژمارەی مردوانیش نۆ هەزار و 600 کەسە. .