گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەلار؛ منداڵێکی تەمەن 11 ساڵان بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانیلەدەستدا

2020.04.06 - 10:40
کەلار؛ منداڵێکی تەمەن 11 ساڵان بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانیلەدەستدا
ناس کورد- بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە منداڵێکی تەمەن 11 ساڵان لە کەلار گیانیلەدەستدا و بەوتەی کەسوکارەکەی هۆکاری ڕووداوەکە ئەوە بووە، فیشەک لە دەستی خاڵۆزایەکی خۆی دەرچووە. . لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: "درەنگانی شەوی ڕابردوو تەرمی منداليک بەناوی (هەموار سالار جلیل ) لەدایکبووی 2009 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو". . لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەوتەی کەسوکارەکەی ناوبراو خوێندکارە و دانیشتووی قەزای کەلارە بەسەردان چۆتە گوندی سەوزبڵاغ سەر بەناحیەی قۆرەتوو. . رونیشکراوەتەوە، شەوى رابردوو فیشەک لەدەستی خاڵۆزایەکی خۆی دەرچووە و بەر ناوبراو کەوتووە پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. . پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەسەرچۆنێتی ڕوداوەکە کراوەتەوەو پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوەکردوە و تۆمەتباریش بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406 بەندکراوە. .