گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دودڵى و بێزارى بەهۆى كۆرۆناوە وامان لێدەكات زياتر بخۆين.. چى بکەین بۆ ئەوەى كێشمان زياد نەكات؟

2020.04.06 - 10:23
دودڵى و بێزارى بەهۆى كۆرۆناوە وامان لێدەكات زياتر بخۆين.. چى بکەین بۆ ئەوەى كێشمان زياد نەكات؟
  ناس کورد-   زيادبونى كێش شتێكە كە زۆرينەى خەڵك لێى دەترسێت، بەتايبەتى كە لە ئێستادا زۆرينەى دانيشتوانى جيهان لەڕوى تەندروستيەوە لە ماڵەكانى خۆياندا جياكراونەتەوە و دەمێننەوە بەهۆى ئەوەشەوە چالاكيە جەستەييەكان كەمدەكەن هەروەها گەيشتن بە خواردنيش ئاسانتر بووە لەچاو بارودۆخى ئاسايى. . مرۆڤ كاتێك هەست بە نيگەرانى و دودڵى دەكات حەز و داواكاريەكانى بۆ خواردن زياد دەكەن، ئەوەش بەپێى وتەكانى "ليزا يۆنگ" تايبەتمەندى خۆراك كە بە ماڵپەرى "تودەى" وتوە، هەروەها چەند ڕێنماييەكيشى باس كردوە بۆ ئەو ڕاگرتنى باڵانسەى كێش لەماوەى مانەوە لە ماڵەوەدا. . 1- پلانێك دابنێ   يۆنگ ئامۆژگارى خەڵك دەكات كە پلانێك دابنێن و بە چەند ژەمە خۆراكێكى ديارى كراوەوە پابەند بن، بۆ نمونە نانى بەيانى و نيوەڕۆ بخۆ بەڵام لەو نێوەندەدا خواردنى سوك و شتى تر مەخۆ. . دەشڵێت "پلانێك دابنێ بۆ ئەنجامدانى وەرزش لە ماڵەوە، ياخود چەند ڕاهێنانێك هەيە بە هاوكارى ڕاهێنەرەكان بەشێوەى ڤيديۆ لە تۆڕى ئينتەرنێت و ئەنجاميان بدە. . 2- ڕێجيمى تەندروست   "داريوش موزەفەريان" عەميدى كۆلێژى زانستى خۆراك لە زانكۆى تافتس لە بۆستنى ئەمريكا ئامۆژگارى خەڵك دەكات كە سيستمێكى ڕێجيمى تەندروست دابنێن، ئێستاش باشترين كاتە بۆ پەيڕەوكردنى ئەوەش بۆ بەهێزكردنى سيستمى بەرگرى جەستە. . ئاماژەى بەوەشداوە، ڕێنمايى زۆر باش هەيە بۆ ئەنجامانى ڕێجيمى تەندروست بۆ بەهێزكردنى سيستمى بەرگرى جەست، ئەگەر ڕوبەڕوى ڤايرۆسى كۆرۆنا بويتەتەوە خواردنى ڤيتامينەكان و سەوزەوات و ميوە زەرد و سورەكان هاوكار دەبن بۆ بەهێزكردنى سيستمى بەرگرى.   3 - چى دەكڕيت؟ . يۆنگ ئامۆژگارى خەڵك دەكات بەوەى كە چەند خۆراكێكى سەرەكى بكڕن كە سوديان هەيە بۆ تەندروستى، وەك ميوە، سەوزەواتى لە قوتو نراو، شۆربا، مەعكەرۆنەى دروستكراو لە گەنم، چەرەسات و ماسى لە قوتو نراو. . 4 - ڕاستەوخۆ لەسەر قوتوەكەوە نان مەخۆ   خواردنى ژەمە سادەكان لە سەر قوتوەكە، هۆكارێكى نمونەييە بۆ زيادەڕەوى كردن لە خواردن و زيادبونى كێش، ئەوەش كارێكە پێويستە لێى دور بكەويتەوە. . هەوڵ بدەن كۆنترۆڵى ئەو بڕە خۆراكە بكەن كە دەیخۆن، ئەويش لەڕێگەى سەيركردنى بڕى كالۆرى ناو خۆراكەكان، هەروەها ئەو قاپانە بەكاربهێنە كە زياد لەپێويستى خۆت خواردن ناگرن. . 5 - پاداشتى خۆت بكە   "ليزا يۆنگ" باس لەوە دەكات، هەوڵ بدە با 80% ى خواردنەكان تەندروست بن، دواتر دەتوانيت %20 ەكەى تر خواردنەكانى تر بخۆيت. . دەتوانيت بە ژەمە سادەكانى تر پاداشتى خۆت بكەين، وەك گەنمەشامى و ئەو خواردنانەى دەكرمێنرێن و بە تەواوەتى لە گەنم دروستكراون و چەندين جۆرى تر خواردن كە هەيە.   6 - دەمەوێت زياتر تەندروست بم . ئەو شارەزايەى بوارى خۆراك رونيشيكردوەتەوە، تۆ وادەزانيت كە دواى خواردن باشتر دەبيت، بەڵام لە ڕاستيدا هەست بە خراپتر بوون دەكەين و ئەوەش بە بازنەيەكى بەتاڵ كۆتايى دێت. . پێويستە دەربڕينەكانى "دەمەوێت تەندروستيم باشتر بێت"، "ئەوە ئامانجمە"، "نامەوێت كێشم زياد بكات"، و "دەمەوێت بە تەندروست بمێنمەوە" بەردەوام دوبارە بكەيتەوە. .