گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێش ئەوەی كارەسات ڕووبدات قەیرانی ئابوری چارەسەر دەكەم

زورفى: عێراق پێویستی بەئابورییەكی بەهێز هەیە نەك بەسەربازگەكردن

2020.04.06 - 09:46
زورفى: عێراق پێویستی بەئابورییەكی بەهێز هەیە نەك بەسەربازگەكردن
ناس کورد-    لەمیانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا، عەدنان زورفى، كاندیدی ڕاسپێدراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێى حکومەتى عێراق ڕایگەیاند، عێراق پێویستی بە ئابورییەكی بەهێز هەیە نەك بەسەربازگەكردن و بەڵێنی ئەوەش دەدات كارە تاكلایەنەكانی ئەمریكا و هێرشكردنە سەر بنكە و باڵیۆزخانەكانیش ڕابگرێت و بۆچونیشی لەگەڵ ئەندامانی پەڕلەماندا لەبارەی دۆخی تەندروستی و ئابوری و ئەمنیەوە یەكدەگرێتەوە و لەبەردەم پرسێكدان هەوڵی بۆ دەدەن بەكەمترین زیانەوە لێیدەربچن. . ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كاتێك ڕاسپێدراوە بۆ پێكهێنانی كابینەكە 80 پەڕلەمانتار واژویان بۆ كردووە و گوێى لەوە نەبووە ناڕەزایەتیەک هەبێت بەرامبەری و كارنامەی خۆیشی ڕادەستی پەڕلەمان كردووە و داواشی كردووە دانیشتنێكی بەپەلە بۆ متمانەدان بەكابینەكەی گرێبدرێت بۆ ئەوەی دەستبكەن بەچارەسەر كردنی ڕاستەقینەی كێشەكانی گەلی عێراق لەوانە قەیرانی تەندروستی و دارایی. . زورفى ڕوونیكردەوە، دەستی كردووە بە هەڵمەتێك بۆ پەیدا كردنی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ عێراق بەمەبەستی ڕووبەڕوبونەوەی كۆرۆنا و عێراقیش دەچێتە قۆناغێكی نوێوە و ئەو وڵاتەی دەیەوێت هاوبەشی لەگەڵ بكات ئەوا دەبێت لە دۆسیەی ئابورییەوە دەستپێبكات وڵات پێویستی بە سەربازگەكردن و قەیران دروستكردن نیە بەڵكو پێویستی بەئابورییە و ئەو باساناشی لەگەڵ باڵیۆزەكانی وڵاتاندا خستووەتە ڕوو. . باسی لەوەش كرد، چەند دامەزراوەیەك هەیە پێویستە تەقەشوفیان تێدا بكرێت لەبەرئەوەی بەرهەمیان نیە و كارنامەی تەواویشی بۆ قەرزە بیانیەكانیش هەیە و لەسەر ئەو پرسەش لەگەڵ  باڵێۆزەكاندا تاوتوێى كردووە و جەختى کردەوە " ئێرادەیەكی شاراوەی دابەشكراو لەهەموو وەزارەتەكاندا هەیە بۆ ئەوەی عێراق هیچ شتێك بونیاد نەنێت". . لەبارەی خەرجییەكانیشەوە عەدنان زورفى وتی ، چەند كۆمپانیایەكی سەر بەوەزارەتەكانی پیشەسازی و بازرگانی هەن هیچ بەرهەمێكیان نیە تەنها كارەبا زیاد لەبەرهەمەكەیان بەكار دەبەن و ئەوان هیچ پارەیەكی كەڵەكەبوویان نیە و لەكەمكردنەوەی خەرجیە ناپێویستەكانیشدا بوێر نەبوون و كار بۆ بودجەیەك دەكەن ئەو كارەساتە ڕابگرێت . . كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانى حكومەت لەبارەی باج وەرگرتنەوە، رونیکردەوە "باج وەرگرتن لەسەر هەژارەكان كەمدەكاتەوە و بەپلانێكی نوێشەوە یەكەی نیشتەجێ كردن دابەشدەكات بەسەر چەند چینێکدا بەتایبەتی هەژارەكان و لێخۆشبوونی خانەنشینان لە باجدان". . زورفى هۆشداری ئەوەشیداوە ئێستا ناتوانن حەبێكی پاڕاستیمۆڵ بكڕن لەسایەی ئەو خەرجیە بەكاربەرە پڕ پشێویە و هەموو ڕێو شوێنێكیش پێش ڕوودانی كارەسات دەگرنە بەر. . لەبارەی ئەو هەڕەشانەشی كە لەلایەن چەند گروپێكی شیعەوە دەكرێنە سەری، رونیکردەوە "ڕێز لەدیدو بۆچوونى هەموان دەگرێت بەڵام ئەم وڵاتە لەلایەن عێراقیەكانەوە بەڕێودەبرێت بەهەموو پێكهاتەكانیەوە و گرێ لەگەڵ هیچ لایەنێكی سیاسیدا نیە تەنانەت ئەوانەشی كە تۆمەت و هەڕەشەشی ئاڕاستە دەكەن و پێیان دەڵێت خودا یاوەریان بێت، ڕەنگە ئەوانە هەڵە بن یاخود تۆمەت هەڵبەستبن، نایەوێت بچێتە ئەو پێكدادانەوە و پلانی ئەو بەپلەی یەكەم بۆ گەشەپێدانی ئابورییە. . لەبارەی كێشەكانی نێوان ئەمریكا و ئێرانیشەوە، زورفى ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، پرسەكە پابەندی بەتەریك بوونی عێراقەوە نیە، بەڵكو بەچۆنیەتی بونی ئەو وڵاتانەوە هەیە بۆنمونە هەردوو وڵات لەبازاڕەكانی وەبەرهێنانی ئیمارات و عوممان و توركیا و چەندین وڵاتی تردا هەن و دەكرێت ئەو دوو وڵاتەش وەبەرهێنان لەعێراقدا بكەن كە ئەوەش دەبێتە مایەی بەرقەراربوونی ئاسایش نەك پرسی پڕ چەككردن و موشەك. .