گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرقاڵبونى ئەمریکاى بە کۆرۆناوە قۆستۆتەوە

چین ئامادەكاری دەکات بۆ جێبەجێكردنی گرێبەستی (هەتا هەتایی ژیان)ی نەوتی لەگەڵ عێراق

2020.04.06 - 08:40
چین ئامادەكاری دەکات بۆ جێبەجێكردنی گرێبەستی (هەتا هەتایی ژیان)ی نەوتی لەگەڵ عێراق
ناس کورد-   بەگوێرەى وتارێك كە لەماڵپەڕی ئۆیڵ برایسدا بڵاو كراوەتەوە، دوای ئەوەى چین دەستدەکاتەوە بە چالاکییە ئابورییە پیشەسازییەکانى، چالاكییە نەوتیەكانیشی دەستپێدەكاتەوە و پێدەچێت دەرفەتی سەرقاڵی ئەمریكا بەكۆرۆناوە بقۆزێتەوە و لەگەڵ عێراقدا دەستبكات بە جێبەجێكردنی گرێبەستە نوێیەكانی بواری نەوتی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا.   . بەمدواییانە بەهۆی گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی كەرەنتینەكردنەوە لەشاری ووهان دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەموو چالاكیەكی چین كەمی كردو و پەكیكەوت بەڵام لەم مانگەوە سەرجەم بەربەستەكان هەڵگیراون و چالاكیەكانیش دەستیانپێكردووەتەوە. . لەگەڵ سەردانەكەی سەرۆكی چین بۆ شارەكە كە لەچەند ڕۆژی ڕابردودا ئەنجامیدا،كەرتی ئابوریە پیشەسازییەكان لەسەرتاپای چیندا دەستیانكردەوە بە چالاكی، گەرچی كەرتی خزمەتگوزارییەكان هێشتا هۆشداری لەسەرە. . باس لەوەش كراوە دەستپێكردنەوەی چالاكیەكان كەرتی نەوتیش دەگرێتەوە كە ماوەیەكە ڕاگیراوە بەتایبەت لەبوارەكانی دۆزینەوەی و بەرەوپێشبردن و گرێبەستی نوێ. . لەپلانەكانی هەفتەی ڕابردووی چیندا ئەوە ڕوونكراوەتەوە، كە گرێبەست بەبەهای 203.5 ملیۆن دۆلار بە كێڵگەی نەوتی بەسڕە بدرێتە كۆمپانیای  (CPECC) پەترۆڵی چینی، بەڵام بەپێی ماڵپەڕی ئۆیڵ برایس، چین لەدرەفەتێك دەگەڕێت كاتێكی بۆ بڕەخسێت بۆ ئەوەی ئەو گرێبەستەی كە پێیدەوترێت (گرێبەستەی هەتا هەتایی ژیان)لەگەڵ عێراقدا تەواو بكات. . بەگوێرەى ماڵپەڕەكە سەرقاڵبونی ئەمریكا بەكۆرۆناوە دەرفەتى ئەوە دەدات بە پەكین بۆ ئەوەی باوەڕ بەوە بهێنێت كە دەروازەكانی عێراق بەڕوویدا كراوەن. ئەوەش بەواتاى ئەوە دێت، بەردەوامی بەپێشخستنی چەند كێڵگەیەكی نەوت و گازی لەچەند ناوچەیەكی هەستیاری جوگرافی بدات بۆ نمونە لەعێراق لەسەر بنەماى گرێبەستە نوێیەكەی بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی سنوردار كاربكات لەدەرەوەی سنوری ڕادەرە ئەمریكیەكان وەكو كۆمپانیای ئەندازەی پترۆڵی و بیناكاری چینی. .   ماڵپەڕەکە رونیکردۆتەوە، پێش ئەوەی ئەمریكا ئاگاداری ئەوە بێت چین بەنهێنیەوە لەگەڵ ڕوسیادا بۆ بەدیهاتنی دەستكەوت سەرقاڵن، لەلایەن سیاسیەكانی عێراقەوە پێشنیاری گرێبەستێكی گەورەی پڕ قازانج خرایە بەردەم كێڵگەی نەوتی مەجنون لەبەسڕە. . بەگوێرەى گرێبەستەكەش ئەوە لەسەر چین كراوەتە مەرج لەدوای دوو ساڵ واژوو كردنەوە ئەو گرێبەستە 25 ساڵیە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەوەش دەرفەت بەچین دەدات قازانجی زیاتری ساڵانە لەوەبەرهێنان و چەند پڕۆژەیەكی تر لەعێراقدا بەدەستبهێنت. .