گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رێگە بە کردنەوەی کام شوێنانە دەدرێت؟

سلێمانی پلانێکی گشتگیر بۆ دوای 48 کاتژمێرەکە دادەنێت

2020.04.05 - 22:48
سلێمانی  پلانێکی گشتگیر  بۆ دوای 48 کاتژمێرەکە دادەنێت
ناس کورد- قایمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، پلانێکی گشتگیریان داناوە بۆ دوای قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ کە سبەینێ کاتژمێر 12کۆتایی دێت، ئەگەر درێژنەکرێتەوە. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکی قایمقامیەتی سلێمانی، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کۆبووەوەو رایگەیاندووە "لەئەگەری درێژنەکردنەوەی ٤٨ کاتژمێرەکەی قەدەغەی ھاتووچۆ، لە سلێمانی پلانێکی گشتگیرمان داناوە بۆ رێگەدان بە کردنەوەی بەشێک لەو شوێنانەی کە پەیوەندیدارن بە ژیانی رۆژانەی خەڵکەوە". . ڕونیشیکردەوە " کارکردنی ئەو شوێنانە تەواو جیاواز دەبێت لە شێوازی کارکردنی پێشووترو بە رەچاوگرتنی ھەموو رێنماییە تەندروستیەکان و گرتنەبەری چەند رێکارو رێوشوێنێکی گونجاو رێگە بەکارکردنیان دەدرێت". . قاییمقامی سلێمانی باسی لەوەشکرد، ئەگەر رەوشەکە لەباربێت بەپێی چەند مەرج و رێنماییەکی نوێ کە دواتر بڵاویان دەکەنەوە رێگەبەکردنەوەی بەشێک لە مارکێت و دەرمانخانەو نانەواو سەمونخانەکان و عەلوە دەدرێت. . هەروەها جەختیکردەوە، ھاوڵاتیان دڵنیادەکەنەوە ھەموو بڕیارو رێنماییەکان بەڕەچاوگرتنی مەترسی قۆناغەکە دەدرێن و پاراستنی لایەنی تەندروستی خەڵک لە ئاستێکی باڵادا لە بەرچاو دەگیرێت. . قاییمقامی سلێمانی دەشڵێت "بە پابەندبونی ئێوەو مانەوەتان لەماڵەکانتان مەترسییەکانی کۆرۆنا زووتر تێدەپەڕێنین و نزیکتر دەبینەوە لە ئاسایی بوونەوەی ژیان لە ھەرێمی کوردستان". .