گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زورفى بەرگرى لە یاسایی بوونى ڕاسپاردنى دەکات

پەرلەمان یەکەم هەنگاو لەبارەى زورفى و کابینەکەیەوە دەنێت

2020.04.05 - 22:16
پەرلەمان یەکەم هەنگاو لەبارەى زورفى و کابینەکەیەوە دەنێت
      ناس کورد- پەرلەمانى عێراق لیژنەیەک بۆ تاوتوێکرنى کارنامەى کابینەکەى عەدنان زورفى پێکدەهێنێت، زورفیش وەڵامى ئەوانەى دایەوە کە گومانیان لەسەر یاسایی بوونى راسپاردنى هەیە. . دوێنێ زورفى کارنامەى کابینەکەى ڕادەستى پەرلەمان کرد و داواى لەسەرۆکى پەرلەمان کرد وادەیەک دیاری بکات بۆ کۆبوونەوەى پەرلەمان تا متمانە بە کابینەکەى بدرێت. . بەشیر حەداد جیگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "لیژنەیەک بەسەرۆکایەتى یەکێک لە جێگرانى سەرۆکى پەرلەمان پێکدەهینرێت بۆ تاوتوێکردنى کارنامەى حکومەتەکەى زورفى". . وتیشى "دواى تاوتوێکردنى کارنامەکە، بڕیار لەسەر بەستنى کۆبوونەوەیەکى نائاسایی دەدرێت بۆ پێدانى متمانە بە حکومەتەکەى و رێککەوتن لەسەر میکانیزمى دەنگدان و ئامادەبوونى پەرلەمانتاران". . زورفى سەرەڕاى پێشکەشکردنى کارنامەى حکومەتەکەى بە پەرلەمان، تا ئێستا ناوى وەزیرەکانى ئاشکرانەکردووە، بەڵام پێشتر چەند جارێک جەختیکردووەتەوە کە دەیەوێت سەرجەم لایەنەکان بەشداربن لە کابینەکەیدا. . لاى خۆیەوە، عەدنان زورفى ڕاسپێردراو بۆ پیکهێنانى حکومەت وەڵامى ئەو کەسانەى دایەوە کە گومانیان لە یاسایی بوونى راسپاردنى هەیە و وتى "راسپاردنم دەستورییە و متمانەى سیاسی و پەرلەمانى هەیە". . وتیشى "چاوەڕوانى دیاریکردنى وادەى کۆبوونەوەى نائاسایی پەرلەمانم، بۆ دەنگدان لەسەر کارنامەى حکومەت و کابینەکەم". تا ئێستا دیارنییە زورفى دەتوانێت دەنگى زۆرینەى پەرلەمانى بۆخۆى و کابینەکەى دروستبکات یاخود هەمان چارەنوسى محەمەد عەلاوى دەبێت کە لەئەرکى پێکهێنانى حکومەت کشایەوە. .