گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى لەبارەى ڕشتنى گازى سارین ڕونکردنەوە دەدات

2020.04.05 - 20:23
وەزارەتى تەندروستى لەبارەى ڕشتنى گازى سارین ڕونکردنەوە دەدات
ناس کورد- وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەى باس لە بڵاوکردنەوەی گازی سارین دەکەن، ھیچ بنەمایەکیان نییە. . وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، گشت ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لە بڵاوکردنەوەی گازی سارین دەکەن، چونکە ھیچ بنەمایەکی نیە و تەنھا پڕوپاگەندەیە. . هەورەها هۆشداریدەدات کە ھەرکەسێك ئەو جۆرە پڕوپاگەندانە یان گرتە ڤیدیۆی چەواشەکار تۆمار بکات و بڵاو بکاتەوە رێکاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر. . وەزارەتى تەندروستى داوا لە ھاووڵاتیان دەکات، خۆیان دووربگرن لە ھەموو جۆرە بڵاوکردنەوە و ناردنی پڕوپاگەندەیەك بۆ یەکتری و لەکاتی بوونی ھەر ھەواڵێك ئەوا لایەنی فەرمی لە حکومەتی ھەرێم بڵاوی دەکاتەوە و وەزارەتی تەندروستی تاکە سەرچاوەی راگەیاندنی هەر پێشهات و رووداوێکی تەندروستییە. . دوێنێ لەگەڵ جێبەجێکردنى وادەى قەدەغەکردنى تەواوەتى هاتوچۆ بۆ ماوەى ٤٨ کاتژمێر لە هەرێمى کوردستان، دەنگۆى رشتنى گازى سارین بڵاوکرایەوە، بەڵام دواتر بەفەرمى ڕەتکرایەوە. .