گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا داواى دیاریکردنى وادەى دانوستان لەعێراق دەکات

2020.04.05 - 20:05
ئەمریکا داواى  دیاریکردنى وادەى دانوستان  لەعێراق دەکات
    ناس کورد-   ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا پێشنیازێکى بۆ دیاریکردنى وادەى دەستپێکردنى دانوستان ئاڕاستەى عێراق کرد، عادل عەبدولمەهدیش پێشوازى لە پێشنیازەکە کرد. . نوسینگەى عادل عەبدولمەهدى لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژەى بەوە کرد عەبدولمەهدى پێشوازى لە ماسیۆ تولەر، باڵیۆزى ئەمریکا لە بەغدا کردووە، کە تێیدا باڵیۆزى ئەمریکا پێشنیازێکى ئەمریکاى ڕادەست کردووە بۆ دیاریکردنى وادەى دانوستان و دەستکردن بە گفتوگۆ، کە پێشتر عێراق پێشنیازێکى لەو شێوەیەى پێشکەشکردبوو. . ئاماژە بەوەشکراوە، لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چەند دۆسیەیەکى هاوبەش کراوە، لەناویاندا بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا و گرنگى هاریکارى نێوان وڵاتانى جیهان بۆ کۆنترۆڵکردنى ڤایرۆسەکە و پارێزگاریکردن لە گیانى هاوڵاتییان، پێکهێنانى حکومەتى نوێی عێراق. . داواکەى واشنتن لە بەغدا بۆ دەستپێکردنى دانوستان لەگەڵ عێراق کە راگەیەندراوەکە باسى لە هیچ پرسێکى دانوستانەکان نەکردووە لەکاتێکدایە، ئەمریکا و هاوپەیمانان لەچەند هەفتەى ڕابردوودا چەند بنکەیەکى سەربازییان ڕادەستى بەغدا کردەوە. . پێشتر چەند جارێک بەغدا داواى دەستپێکردنى گفتوگۆى کرد لەگەڵ واشنتن بۆ چونە دەرەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق، بەڵام ئەمریکا داواکانى ڕەتکردەوە. .