گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زورفى تەنها پشتی بەپەرلەمان بەستووە بێ گەڕانەوە بۆ لایەنە سیاسیەكان

حیكمە: لایەنە شیعەكان بۆ ڕەتكردنەوەی زورفی و پێشكەشكردنی كاندیدێكی بەهێزتر یەكیانگرتووە

2020.04.05 - 18:57
حیكمە: لایەنە شیعەكان بۆ ڕەتكردنەوەی زورفی و پێشكەشكردنی كاندیدێكی بەهێزتر یەكیانگرتووە
  ناس کورد-    سەركردەیەكی ڕەوتی حیكمەی شیعەكانی عێراق ئاشكرای کرد، لایەنە شیعەكان گەیشتونەتە ڕێكکەوتنێكی یەكلاكەرەوە بۆ ڕەتكردنەوەی زورفى و پێشكەشكردنی كاندیدێكی بەهێزتر كە چانسی پشتیوانی زۆربەی لایەنە سیاسیەكانی هەیە. . حەمید معەلە، سەركردە لەڕەوتی حیكمەی شیعەكانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، سازانێكی شیعی هەیە بۆ ئەوەی كابینەكەی زورفی تێپەڕ نەبێت و چەند جوڵەیەكی باش بۆ ڕێكکەوتنێكی نوێ لەو بارەیەوە لەئارادایە. . ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كاندیدە نوێیەكەی پۆستی سەرۆکوەزیران، لەدایکبووی ڕوداوە سیاسیەكانە و دەسەڵاتێكی زۆری لەجێ بەجێ كردندا دەبێت و پشتیوانی هەموو لایەنە سیاسیەكانیش بەدەست دەهێنێت. . سەكردەكەی ڕەوتی حیكمە ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، فەتح و سائیرون و حیكمە و دەوڵەتی یاسا گەیشتونەتە ڕێکكەوتنێكی زۆر باش و یەكلاكەرەوە و هاوپەیمانی نەسڕ ماوە كە هەندێك داواكاری هەیە. . معەلە باسی لەوە كردووە، سیستمی حكومڕانی لەعێراقی پەڕلەمانیدا، بێ قبوڵكردنی لایەنە سیاسیەكان و تەنها پشت بەستنە پەڕلەمان بۆ تێپەڕاندنی كابینەكەی هیچ سودێكی نیە وەكو ئەوەی كە زورفى دەیكات. . سەركردەكەی ڕەوتی حیكمە جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، هەوڵەكانی زورفى بەو ئاڕاستەیەدا فشاری خستە سەر لایەنە سیاسیەكان بۆ ئەوەی كاندیدێكی نوێ ڕابسپێرن و داواشی لێ دەكات لەسەر ئەو كارەی بەردەوام بێت بەڵام ناكۆكی لایەنە شیعەكان كە گەیشتنە بنبەست زۆر جار لەپێناو بەرژەوەندیدایە نەك ستراتیژ. . لەكۆتای ڕاگەیەنراوەكەیدا معەلە رونیکردەوە، دەبێت دۆسیەی هەژمونی هێزە بیانیەكان لەعێراقدا ڕێكبخرێنەوە بەتایبەتی هەژموونی ئێرانیی و ئەمریكی و شەڕی هێزە شیعیی و ئەمریكیەكیانیش لەئارادا نیە تەنها دەستدرێژیكردنی ئەمریكا بۆ سەر سەركردە شیعەكان و سوكایەتی كردن بەڕۆح و سەروەرییەكانی وڵات هەیە. .