گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى هەولێر لەبارەى زۆرى پشکنینەکانى پارێزگاکە ڕونکردنەوە دەدات

2020.04.05 - 18:05
تەندروستى هەولێر لەبارەى زۆرى پشکنینەکانى پارێزگاکە ڕونکردنەوە دەدات
ناس کورد-   بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى هەولێر نۆ هۆکارى دیاریکرد بۆ زۆرى پشکنین لەپارێزگاکە بەراورد بە پارێزگاکانى دیکەى هەرێم. . بەرێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، زۆرى ژمارەى پشکنینەکان پەیوەندى بەزۆری ژمارەی تیمەکانی کاردانەوەی خێرا (Rapid Response team) لەناو شار و قەزا و ناحیە و گوندەکانی سنوری پارێزگای هەولێر،پشکنینی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی بەرکەوتووی تووشبووەکان، پشکنینی ژمارەیەکی زۆری کارمەندانی نانەواخانە و سەمونخانە و مارکێتەکانەوە هەیە. . بەگوێرەى ڕاگەیەنراوەکە، بەشێکى ترى هۆکارەکان پەیوەندیان هەیە بە پشکنینی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی گەڕاوە لە دەرەوەی وڵات لەدوای ڕێکەوتی 15\2. کردنەوەی ژمارەیەکی زۆری بنکەکانی وەرگرتنی پشکنین. بەردەوامی کارکردنی تاقیگەی تەندروستی گشتی 24 کاتژمێر بەشەووڕۆژ. ڕوپێوکردنی هاوڵاتیان لە شوێنە گوماناوی و بەرکەوتەکان. . تەندروستى هەولێر باسى لەوەشکردووە، هەروەها زۆری ژمارەی کەرەنتینەکان و پشکنینی هەموو هاوڵاتیانی کەرەنتینەکان. پشکنینی پزیشکان و کارمەندانی تاقیگە و کارمەندانی دەروازە سنوریەکان و خاڵەکانی پشکنین و فڕۆکەخانەکان، دوو هۆکارى دیکەن کە پشکنین لەو پارێزگایە زیاترە لە پارێزگاکانى دیکە. . بەپێى ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى، ژمارەى پشکنینەکانى کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر بەراورد بە پارێزگاکانى دیکە زیاترە. . بەگوێرەى ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دوینێ بڵاویکردەوە، لەکۆى (٥٢٨) پشکنین کە لەماوەى رۆژێکدا ئەنجام دراوە، (٣٤٢) هەولێر، (١٢٢) سلێمانی، (٧٠) لە دهۆك بوون. .