گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەنها ڕەزامەندی دەزگای خۆراك و داو دەرمانی ئەمریكای لەسەر ماوە

مشکەکان چەند تەنێکى دژە کۆرۆنایان بەرهەمهێناوە..ڤاکسینێک ئامادەیە بۆ تاقیکردنەوەى لەسەر مرۆڤ 

2020.04.05 - 17:53
مشکەکان چەند تەنێکى دژە کۆرۆنایان بەرهەمهێناوە..ڤاکسینێک ئامادەیە بۆ تاقیکردنەوەى لەسەر مرۆڤ 
ناس کورد-    بەپێی چەند میدیایەكی ئەمریكا، زانكۆیەكی ئەو وڵاتە سەرقاڵی تاقیكردنەوەیەكن لەسەر ڤاكسینێك لەسەر مرۆڤ بۆ دڵنیابوون لەهەبوونی جۆرە تەنێكی دژە كۆرۆنا لەلاشەی مرۆڤدا و ئەو تاقیكردنەوە لەسەر مشك بەسەركەوتویی ئەنجامدراوە و تەنێكی دژە كۆرۆنا لەلاشەی مشكدا بەدەركەوتووە. . بەپێی ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی پۆلیتیكۆ، ناوەندی خۆپارێزی و كۆنترۆڵكردنی درمەكانی ئەمریكا دەستی كردووە بەتاقیكردنەوەیەك لەسەر بوونی چەند تەنێك لەخوێنی مرۆڤدا بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەو تەنانە دەتوانن دژایەتی كۆرۆنا بكەن یاخود ناتوانن، تاقیكردنەوەكە لەسەر ئەوانەش ئەنجامدەدرێت كە هیچ نیشانەیەكی ڤایرۆسەکەیان تیادا بەدەرناكەوێت. . ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزیش بڵاوی كردووەتەوە، پشكنینەكە لەڕێگەی وەرگرتنی خوێنی چەند نمونەیەكەوە دەكرێت بۆ زانینی بوونی ئەو تەنە دژانەی كۆرۆنا لەلاشەی مرۆڤدا. . ئەو تاقیكردنەوەیە كە پیێدەوترێت پشكنینی سۆرۆلۆژی  (serology tests) سودی لەوەشدا هەیە دڵنییای بدات لەوەی کۆمەڵێک خەڵكی هەن نەخۆشییەكە بەسەرتاپای وڵاتدا دەگوازنەوە. . بەپێی ماڵپەڕەكە دەستنیشانكردنی ئەوانەی كە هیچ نیشانەیەكیان تیادا بەدەرناكەوێت و تووشی ڤایرۆسەكە بوون، بنەمایەكی سەرەكییە بۆ تێگەیشتن لە تەشەنەسەندنی پەتاكە. . پڕۆسەی پشكنینەكەش لەسەر سێ گروپدا چڕ دەبێتەوە، یەكەمیان ئەوانەن كە پشكینیان بەڤایرۆسەكە بۆ ئەنجامنەدراوە و لەناوچە گەرمەكانن كە ژمارەی توشبووانیان سێ هێندەی ناوچەكانی ترە.   گروپی دووەمیش، پشكینین بۆ ئەوانە دەكرێت لەو ناوچانەن ڤایرۆسەكە بەبەربڵاوی تیایدا تەشەنەی نەكردووە. گروپی سێهەمیش، بریتین لەو چین وتوێژیانەی لەكەرتی تەندروستیدا بەهۆی كارەكەیانەوە مامەڵەیان لەگەڵ دۆخەكەدا كردووە. . تاقیكردنەوەی ڤاكسینێك . بەپێی ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز، توێژەرانی ناوەندی پزیشكی زانكۆی پیستبۆرگ دەڵێن، ڤاكسینێكی ئەزمونكاری ئامادەیە بۆ ئەوەی لەسەر مرۆڤ تاقی بكرێتەوە و تەنها ڕەزامەندی دەزگای خۆراك و داو دەرمانی ئەمریكای لەسەر ماوەتەوە. . بەپێی ڕۆژنامەکە، ئەو ڤاكسینە لەسەر مشك تاقیكراوەتەوە و لە ئاكامدا تەنێكی دژە كۆرۆنا لەمشكەكاندا بەرهەمهاتووە. بەوتەی لویس دی ڤالۆ، پزیشك لەتیمی ئامادەكاری پڕۆسەكە، تاقیكردنەوەی ڤاكسینەكان هەمووكات ساڵێكی پێویستە لەكاروبارەكانی كلینیكی دا بەڵام دەتوانرێت پەلەشی تێدا بكرێت. . بەپێی ئامارە فەرمییەكان، توشبووانی كۆرۆنا زیاتر لە سێسەد هەزار كەسی تێپەڕاندووە و ژمارەی مردووانیش بەهۆی كۆرۆناوە لەئەمریكا گەیشتووەتە زیاتر لە 8 هەزار و پێنج سەد حاڵەتی مردن. تا ئێستاش وڵاتانی دونیا بەرهەمهێنانی ڤاكسنیێكیان ڕانەگەیاندووە بۆ دژایەتی ڤایرۆسەكە كە هەموو قۆناغەكانی كلینیكی بڕیبێت. .