گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد نووسراوى پیشنیازەکان بڵاودەکاتەوە

عەبدولمەهدى پێشنیازى لێخۆشبونى تایبەت بۆ زیندانییەکان ئاڕاستەى سەرۆککۆمار کرد

2020.04.05 - 17:11
عەبدولمەهدى پێشنیازى لێخۆشبونى تایبەت بۆ زیندانییەکان ئاڕاستەى سەرۆککۆمار کرد
ناس کورد-   عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى کاربەرێکەرى عێراق پێشنیازێکى پێشکەشى سەرۆککۆمار کرد، بۆ دەرکردنى لێبوردنى تایبەت بۆ زیندانیان، لە چوارچێوەى ڕێوشوێنەکانى تایبەت بە سنوردانان بۆ بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا. . پێشنیازەکە لە چوار خاڵ پێکهاتووە، یەکەمیان ئەوەیە بڕیارەکە ئەوانە بگرێتەوە کە نیوەى ماوەى سزاکەیان تەواوکردووە، یان کەمتر لە ساڵێکیان ماوە. . خاڵى دووەم تایبەتە بەوەى ئەحکامەکانى بڕیارەکە، ئەوانە نەگرێتەوە کە بەر لێبوردنى گشتى ساڵى ٢٠٠٨ و ٢٠١٦ یان هەر بریارێکى دیکەى تایبەت بە لێبوردنى گشتى کەوتوون. . هەروەها لە خاڵى سێیەمدا ئاماژە بەوەکراوە، کە بڕیارەکە ئەو بیانیانە بگرێتەوە کە لەسەر سەرپێچى یاساى مانەوەى بیانییەکان دەستگیرکراون. . بەپێی خاڵى چوارەمى پێشنیازەکەش، وەزارەتى داد و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەڵدەستن بە گرتنەبەرى ڕێکارى پێویست دواى دەرکردنى بریارەکە. . 1-6.jpg 2-5.jpg 3-2.jpg