گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 بەهۆی پابەندنەبوونیان بە قەدەغەی هاتوچۆوە دەستبەسەر ئۆتۆمبێلی دوو پەرلەمانتاردا گیرا

2020.04.05 - 16:29
 بەهۆی پابەندنەبوونیان بە قەدەغەی هاتوچۆوە دەستبەسەر ئۆتۆمبێلی دوو پەرلەمانتاردا گیرا
ناس کورد- بەهۆی پابەندنەبوونیان بە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆوە، هێزە ئەمنییەکانی وڵاتی ئەردەن دەستیانگرت بەسەر ئۆتۆمبێلی دوو پەرلەمانتاری وڵاتەکەیان. . بەگوێرەی کەناڵى"سکای نیوز"، بەهۆی پابەند نەبوونی دوو پەرلەمانتاری وڵاتی ئەردەن بە ڕێنماییەکانی قەدەغەی هاتوچۆی وڵاتەکەیانەوە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە دەستیان بەسەر ئۆتومبێلەکانیاندا گرتووە. . هێزە ئەمنییەکانی ئەردەن ڕایانگەیاند، ئەو دوو پەرلەمانتارە سەرپێچی یاسای قەدەغەی هاتوچۆیان کردووە کە لە ڕۆژی (هەینی) ڕابردووە بڕیارەکە لەو وڵاتە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. . ئۆتومبێلی ئەو دوو پەرلەمانتارە دوای ڕاگرتنیان لەلایەن پۆلیسەوە ڕاستەوخۆ ڕەوانەی گەراجی ئۆتومبێلە دەستبەسەراکراوەکاندا کراوە. بەگوێرەی یاساکانی وڵاتی ئەردەن هەر کەسێک پێشێلی ڕێنماییەکانی کەرەنتینەی گشتی و قەدەغەی هاتوچۆ بکات ڕاستەوخۆ دەستگیردەکرێت و بۆ ماوەی ساڵێکیش زیندانی دەکرێت. . تا ئێستا ژمارەی توشبوان بەفایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتی ئەردەن گەیشتووەتە 323 کەس و پێنج کەسیش بەهۆی توشبونیان بەڤایرۆسەکەوە گیانیلەدەستداوە. .