گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

لە سەردەمی کۆرۆناشدا پێرێز وازناهێنێت و دەیەوێت ئەستێرەیەک لە ئیتاڵیاوە بباتە مەدرید

2020.04.05 - 14:42
لە سەردەمی کۆرۆناشدا پێرێز وازناهێنێت و دەیەوێت ئەستێرەیەک لە ئیتاڵیاوە بباتە مەدرید
ناس کورد- سەرەڕای مەترسییەکانی کۆرۆنا پێرێز وازی لە چاو بڕینە ئەستێرەکانی تۆپی پێ نەهێناوە و دەیەوێت یاریزانێکی لاو لە ئیتاڵیاوە بباتە یانەکەی. ، بەگوێرەی ماڵپەڕی کاڵچیۆ میرکاتۆى ئیتاڵى، بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدریدى دەیانەوێت لە گواستنەوەى هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ فابیان ڕویزى ئیسپانى و ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی  یانەى ناپۆلى ئیتاڵیدا واژوو بکەن. ، ئاماژەی بەوەشکردووە، زیدانى ڕاهێنەر گڵۆپى سەوزى بۆ هاتنی ڕویز هەڵکردووە و سەرسامە بە توانەکانی ناوەڕاستکارەکەی ناپۆلی. ، ئەوەش خراوەتەڕوو، پیناچێت ناپۆلی بە کەمتر لە 80 ملیۆن یۆرۆ دستبەرداری یاریزانە ئیسپانییەکە ببێت و دەشیەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی بۆ 100 ملیۆن یۆرۆ زیاد بکات. ، ڕویز هاوینى ساڵی 2018 بەبڕی 30 ملیۆن یۆرۆ لە یانەى ڕیاڵ بیتیسى ئیسپانییەوە پەیوەندى بە ناپۆلی کرد.