گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گرنگ ئەوەیە متمانەى شیعەکان بەدەستبهێنێت

یەکەم پێشوازی پارتی لە عەدنان زورفی.. دیوبۆچوونمان لەیەکەوە نزیکە

2020.04.05 - 13:37
یەکەم پێشوازی پارتی لە عەدنان زورفی..  دیوبۆچوونمان لەیەکەوە نزیکە
ناس کورد- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا بە میدیا عێراقیەكانی ڕاگەیاندووە، ئەوەی ئێستا گرنگە كاندیدی ڕاسپێدراو سازانی شیعەكان بەدەستبهێنیت و "دیدی كورد و زروفیش لێكەوە نزیكن". . دیار بەرواری، پەرلەمانتاری پارتی لە بەغدا ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە،بەرواری وتوشییەتی، گەرچی كارنامەیەكی كورتە بەڵام ئەوەی كە زوروفی پێشكەش كردووە باشە و نیەتی چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان فیدراڵ و هەرێمی پیشانداوە بەڕێگەیەكی لۆژیكی. . ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەوەی بەلای كوردەوە گرنگە بوونی سازانی سیاسیە لەنێوان هەموو لایەنەكاندا بۆ سەرخستن و جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت. . لەبارەی سەردانەكەی زوروفی بۆ هەرێمی كوردستان، ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، زوروفی سەردانی هەرێمی نەكردوە بەڵام لەبەغدا سەكردە سیاسیەكانی كوردی بینیووە. . ڕاشیگەیاند، كارنامەی سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو هیچ بایەخێكی ئەوتۆی نییە و لەبەر ئەوەی لە كابینەكانی ڕابردودا تەنها چەند داڕشتێنیك بووە و لە واقیعدا جێبەجێنەكراون و هەندێك كەسیش قسە لەسەر گۆڕانكاری دەكەن بەپێی بارودۆخە نوێیەكان. . ڕونیشیکردەوە کە "گرنگە سازان لە نێو ماڵی شیعەدا هەبێت لەسەر زوروفی پێش پڕۆسەی متمانەپێدان. . بەراوری ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، ئەوەی ئێستا گرنگە كاندیدی ڕاسپێدراو سازانی شیعەكان بەدەستبهێنیت و دیدی كورد و زروفیش لێكەوە نزیكن. . دوێنێ عەدنان زوروفی كارنامە وەزارییەكەی خۆی ڕادەستی سەرۆكی پەڕلەمانی كرد و ئەوەشی ڕاگەیاند داوای پڕۆسەی متمانە پێدانی لە پەرلەمانەوە دەخاتە بەردەم ئەو دەزگا شەرعیە و پاشەكشە لەو ئەركە ناکات کە پێسپێردراوە. . پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە و سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو کارنامەی حکومەتەکەی دایە پەرلەمان، باس لە ڕادەستکردنی ناوی وەزارەکانیش دەکات بەمنزیکانە، بەڵام کۆرۆنا بووەتە بەربەستێک بۆ ئەوەی کۆبوونەوە لەگەڵ کورددا بکات. . سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو داوای کۆبوونەوەی لەگەڵ کورد و پەرلەمانتارە ئۆپۆزسیۆنە کوردەکانی بەغداشدا کردووە، ئەندامێکی شاندی کوردیش بۆ ئەو پرسە دەڵێت، هێشتا نزیکەی دوو هەفتە ماوە و بێگومان هەر کۆدەبنەوە، چونکە بەبێ کۆبوونەوە لەگەڵ کورد ئەو پرسە تێناپەڕێت. .  زیاتر بخوێنەوە: ناس کورد کارنامەى حکومەتەکەى عەدنان زورفى بڵاودەکاتەوە . "کۆرۆنا دۆخەکەی سارد کردووەتەوە و بەبێ کورد تێناپەڕێت"   ئەندامێکی شاندی هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بە ناس کوردی وت: "زورفی داوای کردووە سەردانی هەرێم بکات بۆ کۆبوونەوە، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تێکچوونی بارودۆخەکە تائێسا نەهاتووە و گفتوگۆی لەگەڵ کورد نەکردووە". . هاوکات دوێنێ شەممە، 4ی نیسانی 2020، روزفی دواخستنی سەردانەكەشی بۆ هەرێمی كوردستان بۆ هۆكاری قەیرانی تایبەت بە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گەڕاندەوە و وتیشی، پەیوەندییەكانی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکى حکومەتى هەرێم و نوێنەری هەموو لایەنە سیاسیەكانی هەرێم لەسەر پرسەكە بەردەوامە. . زیاتر بخوێنەوە: عەدنان زورفی هۆکاری هەڵوەشاندنەوەى سەردانەکەى بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد . وتیشی، هێشتا نزیکەی دوو هەفتە کات ماوە و ماوەیەکی باشیان لەبەردەستد، هەر گفتوگۆ دەکەن، چونکە بەبێ گفتوگۆ لەگەڵ کورد ئەو پرسە تێناپەڕێت. .   وەزیرە کوردەکان دەمێننەوە یاخود نا؟   شیروان میرزا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ناس کورد ڕاگەیاند: "پێشتر دوو جار فواد حسێن، وەزیری دارایی وەک نوێنەری پارتی و کورد لەگەڵ عەدنان زوریدا کۆبووەتەوە دەربارەی پرسی پێکهێنانی کابینەکەی". .   ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ناس کورد ئاشکرایکرد، زورفی لەگەڵ کورد دا گەیشتووەتە ڕێککەوتن و لەو دوو کۆبوونەوەیەدا هەموو شتێک کۆتایی پێهێندراوە و تەنها ئەوە ماوە بە فەرمی ڕابگەیەندرێت. .  زیاتر بخوێنەوە: پارتی و یەکێتی لەگەڵ زورفی ڕێککەوتوون و ئەمشەو دەگاتە هەولێر (تایبەت) . ئاماژەی بەوەشکرد، زورفی زانیویەتی کورد دەیەوێت وەزیرەکانی بمێننەوە  و نەگۆڕدرێن، بۆیە هەردوولا لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە وەزیرە کوردەکان بمێننەوە و کوردیش پشتگیری زورفی بکات. . لە بەرامبەردا ئەندامەکەی شاندی هەرێم ئەوەی ڕەتکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، تائێستا بە فەرمی هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە و ئەوانە ڕاست نین.   . زورفی داوای کۆبوونەوەی لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێکی کورد کردووە   ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەلی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "عەدنان زورفی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو  داوای لێ کردووین وەک چەند پەرلەمانتارێکی کرد کە لە بەغدا پێکەوە کار دەکەین، کۆببینەوە، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نەمانتوانیوە بگەڕێینەوە بەغدا و کۆبوونەوەکە ئەنجامبدەین". . وتیشی: "بە تەلەفۆن قسەمان لەگەڵ کردووە و کۆبوونەوەکە دەربارەی گفتوگۆکردن دەبوو لەسەر پرسی موچەی هاووڵاتیان و بودجەی هەرێم و پارەی گەنمی جوتیاران و کێشەی ناوچە کێشەلەسەرەکان، چونکە ئێمە هیچ وەزیرێکمان نییە تا بۆ ئەوە کۆببینەوە لەگەڵیدا و کێشەمان لەگەڵ ناودا نییە، بەڵکو مافی خەڵکمان لا گرنگە". . دەربارەی ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی کە بڕیار بووە کۆببنەوە لەگەڵیدا، ئەو پەرلەماتارە ئاماژەی بەوەکرد، بەشێک لە ئەندامانی گروپی 15 بوون، چونکە ئێستا گروپی 15 نەماوە، بەڵام چەند پەرلەمانتارێک کە لە بەغدا پێکەوە کاردەکەن و زورفی دەناسن، داوای لێکردوون کۆببنەوە لەگەڵیدا و ئەگەر دۆخەکەش ئاسایی بێتەوە کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدەن. .  لەئێستا هاوپەیمانی سائیرونی سەدر بە گەشبینییەوە دەڕوانێتە دۆخەکە و پێشبینی دەکات کابینەکەى بە زۆرینەى دەنگ متمانەى پێ بدرێت و دەشڵێت، لەوانەیە دانیشتنی پەرلەمان بۆ پێدانی متمانە بە کابینەکە هەفتەى داهاتوو بەڕێوەبچێت. . لە بەرانبەردا هاوپەیمانی فەتحی هادی عامری بە بەردەوامی ڕەتکردنەوەى زورفی دووپات دەکاتەوە و چەندینجار سەرۆکى هاوپەیمانیەتییەکە داوای لە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کردووە ئەو مەرسومە کۆمارییە هەڵبوەشێنێتەوە کە زۆرفی پێ ڕاسپێردرا. . هەرچەندە ئەو دوو لایەنە هەڵوێستی ئاشکرای پشتگیری و ڕەتکردنەوەیان نیشانداوە، بەڵام هەندێک لایەنی تر "دانوستانی نهێنی" لەگەڵ زورفیدا دەکەن و داواکارییەکانیان پێشکەشکردووە.