گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانایان گومانیان لە بیردۆزی ووهانە هەیە چونکە کۆرۆنا زۆر لەوە کۆنترە

2020.04.05 - 13:16
زانایان گومانیان لە بیردۆزی ووهانە هەیە چونکە  کۆرۆنا زۆر لەوە کۆنترە
ناس کورد- بە گوێرەی ژمارەیەک توێژینەوە، پێدەچێت ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆرلەوە کۆنتر بێت کە پێش چەند مانگێک لە شاری ووهان سەریهەڵدا، زانایان پێیانوایە بوونی ڤایرۆسەکە لەناو لەشی مرۆڤدا دەگەڕێتە بۆ دەیان مانگ و چەند ساڵێک لەمەوپێش. . بەگوێرەی توڕی هەواڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریکی، ئەیان لیبکین، زانای پسپۆر لە پەتاکان لە کۆلێژی تەندروستی گشتی لە زانکۆی کۆڵۆمبیا ڕایگەیاندوە: "ڤایرۆسەکە لە سەرخۆ و بۆ ماوەیەکی دورودرێژ لەناو لەشی مرۆڤدا پەرەی بەخۆی داوە، بەڵام تائێستا نازانین ماوەی مەڵاسدانی چەندبووە، پێدەچێت چەند مانگێک بێت، یاخود چەند ساڵێک بێت". . لبکین ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی گرنگە دەبێت بەزووترین کات ڤاکسینێک بۆ ئەم پەتایە بدۆزرێتەوە، چونکە نەخۆشییەکە بە دڵنیاییەوە دەبێت بە نەخۆشیەکی ئاسایی و باو و بڵاوبووە لە ناو کۆمەڵگای مرۆڤایەتییدا، ئەگەر ڤاکسین نەبێت ئەوا بۆ دەیان جاری دیکەش شەپۆلەکانی ئەو ڤایرۆسە دووچاری خەڵکی جیهان دەبێتەوە. . هاوکات بەگوێرەی توێژینەوەیەکی گۆڤاری "ناچەرمیدیسن" ئاماژە بەوەکراوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا ساڵانێکی زۆرە توشی مرۆڤ بووە، بەڵام بێ ئەوەی مرۆڤەکان بەخۆیان بزانن کە ئەوەی توشیان بووە پەتای کۆرۆنایە. .  توێژینەوەکە ئەوەشی ڕوونکردوەتەوە، ڤایرۆسەکە لە ناو لەشی مرۆڤدا توانیویەتی پەرە بەخۆی بدات و بەدرێژای کاتیش زیاتر ترسناک و دژوارتر بووە. . ڕۆبەرت گاری، دانەری توێژنەوەکەی گۆڤاری "ناچەرمیدیسن" دەڵێت: "بڵێسەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک ئەوەی زانراوە لە کۆتایی ساڵی 2019 لە شاری ووهان بووە، بەڵام دەبێت بزانین پێش ئەو وادەیەش بڵێسەی دیکە هەبووە لە چەند ناوچەیەکی دیکەی جیهان،  بەڵام تائێستا ئاشکرا نەبووە". . ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەو ڤایرۆسە لە چەندین جۆری جیاواز پێکهاتووە کە پێش دەیان ساڵ بوونی هەبووە، بەڵام ئێمە تازەپێیمان زانیوە". . لەئێستادا زانایانی جیهان پێشبینی دەکەن، پەتای کۆرۆنا کە ناسراوە بە کۆڤید 19 دواین پەتای مەترسیدار نەبێت دووچاری جیهان بێتەوە، بەڵکۆ پێیانوایە دەیان پەتای ترسناکی دیکە هەن کە تائێستا  ئاشکرا نەبووە. . ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە کۆتایی ساڵی 2019 لە شاری ووهان لەوڵاتی چین ئاشکراکرا، لەئێستادا زیاتر لە ملیونێک و 200 هەزار کەس گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون و زیاتر 64 هەزار کەسیش بە هۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسوەکە گیانیلەدەستداوە و زیاتر لە سێ ملیار کەسیش لە جیهاندا بەهۆی ئەو پەتایەوە ناچاربوون لەماڵەکانیان زیندانی بن .