گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاپۆرتێکی بەریتانیا ئۆباڵی بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا دەخاتە ئەستۆ چین و داوای قەرەبوو دەکات

2020.04.05 - 11:27
ڕاپۆرتێکی بەریتانیا ئۆباڵی بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا دەخاتە ئەستۆ چین و داوای قەرەبوو دەکات
ناس کورد- ساڵی 2004، دزەکردنێک لە یەکێک لە تاقیگەکانی چین بووەهۆی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی سارس و بووە هۆی مردنی کەسێک و توشبوونی نۆی تری، ئەو کاتە حکومەتى چین دانینا بەوەى دزەکردنی ڤایرۆسەکە بەهۆی کەمتەرخەمییەوە بووە و پێنج لە گەورە بەرپرسانی ناوەندەکەیان دەرکردووە.

.

دوای 16 ساڵ لەو ڕووداوە، چەند زانیارییەک باس لەوە دەکەن کە لەوانەیە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە ئێستادا زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار کەسی توشکردووە و 64 هەزار کەسیشی کوشتووە، بەهۆی دزەکردنەوە ڕوویدابێت، ئەوەش بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی. . ڕاپۆرتەکەى دەیلی مەیک ئۆباڵی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا دەخاتە ئەستۆی چین، داواشدەکات ئەو وڵاتە بە ملیارەها دۆلار قەرەبووی ئەو زیانە گەورانە بکاتەوە کە دووچاری وڵاتانی جیهان بووەتەوە. . کۆمەڵەی "هینری جاکسۆن"ی بەریتانی، کە دەزگایەکی تایبەت بە لێکۆڵینەوەکانە دەربارەی سیاسەتەکانی دەرەوە لە ڕاپۆرتێکدا داوای لە حکومەتی بەریتانی کردووە بەبڕی 430 ملیار دۆلار قەربووی زیانەکانی کۆرۆنا کە ڕووبەڕووی بووەتەوە بە چین ببژێرێت. . بەپێی ڕاپۆرتەکە، وڵاتانی کۆمەڵەی حەوتی پیشەسازی کە پێکهاتوون لە هەریەکە لە ئەمریکا، بەریتانیا، کەنەدا، ژاپۆن، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا بەبڕی زیاتر لە سێ ترلیۆن دۆلار توشی زیان بوون. . ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردوە، کەمتەرخەمی حکومەتی چین لە زوو گەمارۆدانی پەتاکە و شاردنەوەی زانیارییەکان دەربارەی ڤایرۆسەکە ڕێگەخۆشکەر بووە بۆ تەشەنەسەندی ئەو ڤایرۆسە لە سەر ڕووی زەوی، ئەگەر چین خێراتر کاردانەوەی هەبوایە لە زوو قەڵاچۆکردنی ڤایرۆسەکە ئەوا بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ئەو هەوموو زیانە گیانی و مادیەی لێنەدەکەوتەوە کە ئێستا دووچاری وڵاتانی جیهان بووەتەوە. . لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، بڕیارە هەڵەکانی حکومەتی بەریتانیا لە مامەڵەکردنی دروست لەگەڵ پەتاکە هۆکارێکی دیکەی ترە بۆ کەوتنەوەی ئەو زیانە گەورەی کەئێستا بەریتانیا دووچاری بووەتەوە. . ئاماژە بەوەشکراوە کە حکومەتی چین بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەیماننامەی " پاراستنی تەندروستی جیهان"ی پێشیل کردوە، بۆیە دەبێت وڵاتانی جیهان بەکۆی دەنگ داوای قەربوو لە چین بکەن.   . لە بەریتانیا نزیکەى 42 هەزار کەس گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون و زیاترلە چوار هەزارکەسیش گیانیلەدەستداوە.