گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

2020.04.05 - 13:15
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
ناس کورد-   بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرمی سێ بۆ چوار پلە بەرزدەبنەوە و ئاسمانیش ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.   ،   بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 5ی ئاداری 2020)، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر، 26 پلە دەبێت و لە سلێمانیش24، هەروەها لە دهۆک 25 و لە کەرکوکیش 28 پلە دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت. ، هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ سبەینێ دووشەممە، پلەکانی گەرمی چەند پلەیەک دادەبەزن و لە هەندێک ناوچەش نمەباران دەبارێت.