گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام هۆکار چییە؟

هێنری كيسنجەر: پەتاى كۆرۆنا سيستمى جيهاني بۆ هەميشە دەگۆڕدێت

2020.04.05 - 09:49
هێنری كيسنجەر: پەتاى كۆرۆنا سيستمى جيهاني بۆ هەميشە دەگۆڕدێت
ناس کورد- هێنرى كيسنجەر، وەزيرى پێشوترى دەرەوەى ئەمريكا پێى وايە دواى پەتاى كۆرۆنا سيستمى جيهانى بۆ هەميشە دەگۆڕدرێت و ئەو زيانانەى لە كەرتى تەندروستى دەكەوێت كاتيە، بەڵام تێكچونە سياسى و ئابوريەكان چەندين نەوە بەردەوام دەبن. . كسينجەر لە گفتوگۆيەكدا لەگەڵ ڕۆژنامەى "وۆڵ ستريت جۆرناڵ" باسى لەوەكردوە: "ئەو بارودۆخە تايبەتيەى كە بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە جيهانى پێدا تێپەڕ دەبێت ئەو كاتەم بير دێنێتەوە كە لە كۆتاييەكانى ساڵى 1944 لە جەنگى جيهانى دوەمدا سەرباز بووم، لەئێستاشدا هەمان هەستى مەترسى هەيە كە تاكە كەسێك ئامانج نييە و هەموو كەسێك دەكات ئامانج بەشێوەيەكى هەڕەمەكى و لەناوبەر". . ڕونيشيكردوەتەوە، بەڵام لە نێوان ئەو سەردەمە و ئێستادا جياوازيەك هەيە، ئەو كاتە ئەمريكيەكان تواناى بەرگەگرتنیان هەبوو و هەوڵيان بۆ ئامانجێكى نيشتمانى گەورە دەدا، بەڵام لەم دابەشبونە سياسيەى ئێستادا حكومەت پێويستى بەوە هەيە كە تواناى هەبێت و دور بيربكاتەوە بۆ ئەوەى كۆسپەكان تێپەڕێنێت كە پێشينەيان نەبووە لە ڕووى قەبارە و فراوانى جيهانى پەتاكە. . ئامادەكارى بۆ دواى كۆرۆنا   ئەو وەزيرەى پێشوترى ئەمريكا باس لەوەشدەكات، سەركردەكانى جيهان لەسەر بنەماى نيشتمانیى مامەڵە لەگەڵ پەتاكەدا دەكەن، بەڵام كاريگەريەكانى هەڵوەشانەوەى كۆمەڵايەتى بەهۆى پەتاكەوە سنورى نييە، ئەو هەوڵانەى بۆ ڕوبەڕوبونەوەى كۆرۆنا دەدرێن سەرەڕای گەورەيى هەوڵەكان نابێت وا لەسەركردەكانى جيهان بكات كە ئەركێكى گرنگى تر لەبير بكەن ئەويش پرۆسەيەكى هاوتەريبە بۆ گواستنەوە بۆ قۆناغى دواى كۆرۆنا. . پێشى وايە كە هيچ دەوڵەتێك تەنانەت ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا ناتوانێت تەنها بە هەوڵى نيشتمانىی بەسەر كۆرۆنادا سەركەوێت و پێويستى بە بەرنامە و هەوڵى نێودەوڵەتى هەيە بۆ بەرەنگاربونەوەى قەيرانەكە، شكستهێنان لەكاركردن لە دوو بەرەدا لە يەك كاتدا دەبێتەهۆی كۆبونەوەى ئەنجامە سلبيەكان. . شكستهێنان ئاگر لە جيهان بەردەدات   كسسنجەر ئيدارەى ئەمريكى هاندەدات كە تەركيز لە سێ بوارى سەرەكيدا بكات بۆ بەرەنگاربونەوەى كاريگەريەكانى ڤايرۆسەكە لەسەر ئاستى ناوخۆيى و جيهانى، يەكەميان بەهێزكردنى تواناى جيهانە بۆ ڕوبەڕوبونەوەى نەخۆشيە گواستراوەكان، ئەوەش لەڕێگەى گەشەپێدانى لێكۆڵينەوە زانستيەكان. . بوارى دووەميش هەوڵدانى نوێيە بۆ چارەسەركردنى ئەو زيانانەى بەر ئابورى جيهان كەوتوە بەهۆى پەتاكەوە، كە لەمێژوودا مرۆڤايەتى شتێكى واى بەخۆيەوە نەبينيوە لەڕووى خێرايى و مەوداى بڵاوبونەوەى، هەروەها پێويستە ئيدارى ئەمريكى مەبدەئەكانى سيستمى جيهانى ليبراڵى بپارێزێت، ئەوەش بوارى سێيەمە كە پێويستە تەركيز بخرێتە سەرى. . كيسنجەر كۆتايى قسەكانى بەوە هێناوە كە، تەحەداى مێژوويى ڕوبەڕوى سەركردەكانى جيهان بوەتەوە لە ئێستادا كە ئيدارەدانى قەيرانەكان و بنيادنانەوەيە بۆ داهاتوو لە يەك كاتدا، ئەگەر شكستيان هێنا لەو تەحەدايە ئەوە دەبێتە هۆى گڕدانى جيهان.