گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا پاسەوانە تایبەتەکەى سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیاشی کوشت

2020.04.05 - 09:34
کۆرۆنا پاسەوانە تایبەتەکەى سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیاشی کوشت
ناس کورد- لەدوای توشبونی بە ڤایروسی کۆرۆنا، یەکێک لە پاسەوانە تایبەتەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا گیانیلەدەستدا. . بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئیتالیا، جۆرجیۆ جۆستاماشیا، پاسەوانی تایبەتی جۆزیبی کۆنتی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە تەمەنی 52 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە مردووە. . پاسەوانەکە لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری ڕابردوودا توشی ڤایرۆسەکە بووە، بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەکراوە، پاش خراپی دۆخی تەندروستی درەنگانی شەوی ڕابردوو گیانیلەدەستداوە. . هەر دوای توشبوونی ناوبراو و بە مەبەستی دڵنیابوون لە توشنەبوونی کە بەرکەوتنی لەگەڵ ئەو پاسەوانەدا هەبووە، پشکنین بۆ سەرۆکوەزیران کراوە و لە ئاکامدا دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسەکە نییە. . بەپێی دواین ئاماری بەرپرسانی تەندروستی ئیتاڵیا، لە ئێستادا زیاتر لە 124 هەزار کەس گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون و زیاتر لە 15 هەزار و 300 کەسیشی بەهۆیەوە مردوون.