گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمەڵێک کەس هەن تائێستا ئاگاداری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا نین.. کێن و کاریان چییە و لەکوێن؟

2020.04.04 - 23:37
کۆمەڵێک کەس هەن تائێستا ئاگاداری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا نین.. کێن و کاریان چییە و لەکوێن؟
 ناس کورد-    بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "ئەسوشێتدپرێس" ئاماژە بەوەکراوە، لەکاتێكدا ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەموو وڵاتێکی سەرڕووی ئەم زەوییەدا بڵاوبووەتەوە و زۆربەی دانیشتوانی  ناچارکردوە زیندانی ماڵەکانیان بن، پێدەچێت سەرنشینانی ژێردەریاییە ئەتۆمییەکان ئاگایان لە کۆرۆنا نەبێت و لەوانەشە لە بنەڕەتدا هەواڵەکەیان نەبیستبێت. ، دۆمینیک ساڵز، فەرماندەی خانەنشینی هێزە دەریاییەکانی فەرەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی"ئەسوشێتدپرێس"، دەڵێت: "هەرچەندە ڕووداوەکە مەترسیدار بێت، تیمەکانی نێو ژێردەریاییەکان ناتوانن هیچ کارێک بکەن، لە بەر ئەوەی ئەوان هیچ شتێكیان لەدەستنایەت، کەوابوو باشترە وایە لەو بارەیەوە بێ ئاگابن لە دۆخەکە". ، ئەو فەرماندە خانەنشینە دەشڵێت : "دەبێت ئەوان بەتەواوەتی ئامادەی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بن، بەپێچەوانەوە هەواڵە ناخۆشەکان کاریگەری خراپ دەکاتە سەر ورەیان". ،  دۆمینیک ساڵزئەوەشی وتووە : "گەشتی ژێر دەریاییە ئەتۆمییەکان بۆ چەند مانگێک بەردەوام دەبن و تیمەکانیان لەو ماوەیەدا لە جیهانی دەرەوە بە تەواوەتی دادەبڕێن". ،  دەشڵێت: "ئەوان ئێستا لەوانەیە نەزانن چۆن ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهانی سەروخوارکردووە، لەوانەیە تەنیا دوو رۆژ بەر لە کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیان، یان کاتێک کە دەگەنەوە وشکانی هەواڵەکە ببیستن". ، ئەو فەرماندە خانەنشینە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەندامی ئەو کەشتییە ژێردەریاییانە هەواڵەکان  تەنها لە ڕێگەی فەرماندەکەیانەوە پێدەگات، ئەویش پێش ئەوەی هەواڵەکانیان پێ ڕابگەیەنێت بەفلتەرێکی دیاریکراودا ئاگاداریان دەکاتەوە، هەواڵە ناخۆشەکانیان پێناڵێت.   ،  لە ئێستادا ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەجیهاندا ملیونێکی تێپەڕاندوە و زیاترلە 60 هەزار کەسیش بەوهۆیەوە گیانیانلەدەستداوە.