گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چین 1000 ئامێری هەناسەدانی دەستکردی بە دیاری بەخشییە ئەمریکا.. پێشتر ئەمریکا بە پارە فرۆشتییە چین

2020.04.04 - 23:25
چین 1000 ئامێری هەناسەدانی دەستکردی بە دیاری بەخشییە ئەمریکا.. پێشتر ئەمریکا بە پارە فرۆشتییە چین
ناس کورد-  بەمەبەستی یارمەتیدانی ئەمریکا لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، وڵاتی چین هەزار ئامێری هەناسەدانی دەستکرد بە دیاری دەبەخشێتە ولایەتی نیویۆرک، لەکاتێکدا مانگی ڕابردوو ئەمریکا بە پارەیەکی زۆر ئامێرەکەی بە چین فرۆشت. ، ئەمڕۆ شەممە 4ى نیسانی 2020، ئەندرۆ کۆمۆ، حاکمی نیویۆرک لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: "وڵاتی چین هەزار ئامێری هەناسەدانی دەستکرد بە دیاری دەبەخشێتە ولایەتی نیویۆرک، ئامێرەکانیش بڕیاره‌ لە درەنگانی ئەمشەودا بگه‌نه‌ بنکە تەندروستیەکانی نیویۆرک". ، ناردنی ئەو ئامێرانە بەخۆڕایی لەلایەن حکومەتی چینەوە بۆ ئەمریکا لە کاتێکدایە کە مانگی ڕابردوو ئەمریکا بەبەهای زیاتر لە 27 ملیۆن دۆلار ئامێرەکەی بە چین فرۆشت. ،  بەردەست نەبوونی ئامێری هەناسەدانی دەستکرد وایکرد شەوی ڕابردوو ئەندرۆ کومۆ، حاکمی نیویۆرک، هەڕەشە لە نەخۆشخانە و بنکە تایبەتەکانی ولایەتەکەی بکات هێزی سەربازی بنێرێتە سەریان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئامێری هەناسەدانی دەستکرد "ڤێنتیلەیتەر"ی زیادە و بەکارنەهێنراویان. ،  توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قۆناغی قوڵبونەوەی پەتەکەدا و بەهۆی هەوکردنێکی زۆر لە سیەکانیاندا پێوستیان بەو ئامێرە دەبێت کە ناسراوبە "ڤێنتیلەیتەر" ئەو ئامێرە لەئێستادا بە سەرەکیترین ئامرازی بەرەنگاربونەوەی قەیرانی کۆرۆنا ناوی دەبرێت.