گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر دەنگۆی ڕشتنی گازی سارین ڕونکردنەوە دەدرێت

2020.04.04 - 23:05
لەسەر دەنگۆی  ڕشتنی گازی سارین  ڕونکردنەوە دەدرێت
ناس کورد-   لەسەر دەنگۆی "بڵاوبوونەوەی گازی سارین" بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هاووڵاتیان دڵنیادەکەنەوە ئەو هەواڵە ڕاست نییە و هیچ مەترسییەکی لەوشێوەیە بوونی نییە. ، له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند: " ھەوالێك بلاوبووه‌تەوە کە گوایە لە ماوەی 48 کاتژمێری داھاتوودا گازێك بلاودەبێتەوە، سەر لەبەری ئەم ھەواڵە دورە لە راستییەوە  و تەنھا پروپاگەندەیە لە سۆشیال میدیا". ، ئاماژەی بەوەشكردووە, بە پێچەوانەوە ئەم 48 کاتژمێرە کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی تەندروستییه‌وه‌ دیاریكراوه‌، تەنھا بۆ خۆپاراستن و دانانی میکانیزمی نوێیه‌ بۆ قەدەغەی ھاتوچۆ. ، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، دڵنایی داوەتە هاووڵاتیان کە پێویست بە شڵەژان ناکات س ھەواڵەکە هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه.