گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانايەكى ڕوسى لەبارەی دەنگۆی کۆرۆنا دروستکراوە ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

2020.04.04 - 22:54
زانايەكى ڕوسى لەبارەی دەنگۆی  کۆرۆنا دروستکراوە  ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
ناس کورد- بەڕێوەبەرى ناوەندى زانستى حكومى ڕوسى "ڤيكتۆر"  سەرجەم ئەو دەنگۆیانە بە ناڕاست دەزانێت کە باس لە دروستکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن و دەڵێت، زۆر دڵنيایە ڤايرۆسى كۆرۆنا سروشتيیە و لە تاقيگە لەلايەن زانايانى بايەلۆجيەوە دروست نەكراوە. ، ڕنات مەكسيوتۆڤ، بەڕێوەبەرى ناوەندى زانستى حكومى ڕوسى "ڤيكتۆر" كە سەرۆكايەتى تيمى ناوەندییەكە دەكات بۆ دروستكردنى ڤاكسينى دژە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19  و پشكنينێكى تايبەتى بە ڤايرۆسەكە ديزاين كردوە بە كەناڵى "روسيا 1"ى وتووە، ڤايۆرسى كۆرۆناى نوێ بەشێوەيەكى زۆر ڤايرۆسى "سارس" بە بير دەهێنێتەوە كە لە ساڵانى 2002 و 2003 بڵاوبويەوە. ، ئاماژەى بەوەشداوە، لێكچونى دوو ڤايرۆسەكە 80%يە و جياوازى 20%ە كە جياوازيەكى زۆر گەورەيە و ئەمەش ئاماژەيە بۆ ئەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا دروست نەكراوە، من دڵنيام كە ئەم نەوەيەى ڤايرۆسى تاجى سروشتيە. ، رونيشيكردوەتەوە، بە توانا زيندەوەرزانيەكان لەم سەردەمەدا دەتوانرێت بە نزيكەيى هەموو جۆرەكانى ڤايرۆس دروست بكرێتەوە، بەڵام ناتوانرێت هيچ جياوازيەك لەنێوان سروشتيەكە و دروستكراوەكەدا بكرێت. ، لە كۆتايى ساڵى 2019 ڤايرۆسى كۆرۆنا لەشارى ووهانى چين بڵاوبويەوە و دواتر زۆربەى وڵاتانى جيهانى گرتەوە، سەرەڕاى زيانێكى گەورە لە ئابورى جيهان و گەشتيارى و بۆرسە و چەندين كەرتى تر تائێستا نزيكەى مليۆنێك و 200 هەزار كەس لە جيهاندا توشى ڤايرۆسەكە بون و نزيكەى 63 هەزار كەسيش گيانيان لەدەستداوە. ، چەندين ڕاپۆرت باس لەوە دەكەن كە ڤايرۆسەكە دروستكراوە، بەڵام زۆرينەى زانايان ئەوە ڕەتدەكەنەوە و نزيكترين بۆچۆنيش ئەوەيە كە لە لقى ووهانى "ناوەندى چينى بۆ كۆنترۆڵكردنى نەخۆشيەكان و خۆپاراستن لێى" كە تێيدا زانايان ديراسەى ڤايرۆسە تاجيەكان دەكەن كە شەمشەمەكوێرە هەڵگرى ئەو ڤايرۆسانەيە دزەى كردوە، ئەويش لەڕێگەى توشبونى زاناكانى ئەو تاقيگەيەوە.