گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی: جگە لە یەک کەس زۆرینەی نەخۆشانی کۆرۆنا تەندرستییان زۆر باشە

2020.04.04 - 22:23
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی: جگە لە یەک کەس زۆرینەی نەخۆشانی کۆرۆنا تەندرستییان زۆر باشە
ناس کورد- بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، جگە لە نەخۆشێک زۆرینەی نەخۆشانی کۆرۆنا تەندروستییان جێگرە، دەشڵێت، هەموو هەوڵێکیان بۆ ڕزگارکردنی ئەو کەسە دەدەن. ، سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لە هەژماری تایبەت خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک ڕایگەیاند: "تا ئێستا زۆربەی زۆری نەخۆشەکانی کۆرۆنا لە سلێمانی تەندروستییان زۆر باشە و تەنیا یەک کەس نەبێت کە لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە". ، ئاماژەی بەوەشکردووە: "هەموو هەوڵێکمان بۆ رزگارکردنی ژیانی ئەو هاوڵاتییەیە، خوای گەورە هاوکارمان بێت". ، ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئەمشەو بەڕێوەبەریی تەندروستیی سلێمانی گیانلەدەستدانی کەسێکی لە سلێمانی ڕاگەیاند کە دوای کۆچی دوایی کردنی و ئەنجامدانی پشکنین بۆی دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.