گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تونس بۆ پابەندکردنی هاوڵاتیانی بە قەدەغەی هاتوچۆوە ڕۆبۆت بەکاردەهێنێت

2020.04.04 - 22:09
تونس بۆ پابەندکردنی هاوڵاتیانی بە قەدەغەی هاتوچۆوە ڕۆبۆت بەکاردەهێنێت
ناس کورد- بۆچاودێرکردنی ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ، لە وڵاتی تونس دەزگا ئەمنییەکان و هێزەکانی پۆلیس ڕۆبۆتێکی تایبەت بەکاردەهێنن. ، بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تۆڕی هەواڵی"بی بی سی" بەریتانی، بەمەبەستی زیاتر چاودێریکردنی ڕێکارەکانی کەرەنتینەی گشتیی وقەدەغەی هاتوچۆ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی تونس لە باکوری ئەفریقیا، هێزەکانی پۆلیس ڕۆبۆتێکی تایبەت بە ناوی "ئیڵبیگارد" بەکاردەهێنن بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونی هاوڵاتیان بە ڕێنماییەکانی حکومەت سەبارەت بەقەدەغەکردنی هاتوچۆ لەو وڵاتە. ، ئاماژە بەوەشکراوە، هەرچەندە شەقامەکانی شارەکانی تونس بەکەمی خەڵکی پیادەی تێدا دەبینرێت، بەڵام ڕۆبۆتی "ئیڵبیگارد" بە باشی کارەکانی خۆی ئەنجامدەدات و هەرکات پیادەیەک لە سەرشەقامەکان ببینێت ڕایدەوستێنێت و لیپێچبنەوەی لەگەڵدا دەکات و داوای لێدەکات پیناسەکەی نیشانبدات و بیخاتە پێش شاشەی ئەو کامیرایەی کە پێوەی بەستراوە بۆئەوەی ئەو ئەفسەرانەی کە کاریپێدەکەن لە ژووری کۆنترۆڵ بزانن ئەو کەسە کێیە.   ،

ڕۆبۆتەکە چۆن کاردەکات؟.

،  کۆمپانیای"ئینۆڤاڕۆبۆتێک" کە دروستکەری ئەو ڕۆبۆتەیە، ڕەتیکردوەتەوە هیچ زانیارییەک دەربارەی ڕۆبۆرتەکە بۆ بی بی سی ئاشکرا بکات ڕایگەیاندوە : "هەموو زانیارییەک دەربارەی ئەو ڕۆبۆتەی کە ئێستا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆیی تونسەوە بەکاردەهێنرێت نەهێنییە و نابێتت ئاشکرابکرێت". ،  بەگوێرەی زانیارییەکانی بی بی سی، ڕۆبۆتەکە بەهەمان تەکنێکی "ڕادار" کاردەکات و کامیرایەکی پێوە بەستراوە بە تیشکی لیزەر کاردەکات. ، ئاماژەبەوەشکراوە، حکومەتی تونس پلانی هەیە ڕۆبۆتی "ئیڵبیگارد" لە کەرتی تەندروستی بخاتەگەڕ ئەوەش لە پێناوە کەمکردنەوەی بەرکەوتنی کارمەندانی تەندروستی لە وڵاتە لەگەڵ توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا . ، لە ئێستادا زیاتر لە 400 کەس لەوڵاتی تونس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 14 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیلەدەستداوە.