گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانایان: ڤایرۆسی کۆرۆنا بزووتنی زەویشی کەمتر کردوە

2020.04.04 - 21:43
زانایان: ڤایرۆسی کۆرۆنا بزووتنی زەویشی کەمتر کردوە
ناس کورد – زیانى چەندین ملیار دۆلار، سستبوونى ئابورى جیهان، ڕاگرتنى پرۆسەى خوێندن، پەککەوتنى کۆمپانیا گەورە جیهانییەکان و ڕاوەستانى ژیانى گشتیى لە کاریگەرییە گەورەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنان لەسەر ژیان و تەنانەت ڤایرۆسەکە بووەتەهۆی کەمبوونەوەی بزووتنی زەویش.   ، ئەگەرچی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئەم کاتەڤمەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ژیانی مرۆڤایەتی و بووەتە هۆکاری گیرۆدەبوونی زیاتر لەملیۆنێک کەس و گیانلەدەستدانی زیاتر لە 60 هەزار کەس، بەڵام لە هەمانکاتیشدا کاریگەری ئەرێنی هەبووە بۆ سەر کەشوهەوای سەر ڕووی زەوی و بووەتە هۆکاری کەمبوونەوەی ڕێژەی گازە ژەهراوییەکان لە کەشوهەوای شەرە بەناوبانگەکانی جیهان لە چین و ئەوروپادا.  ،  بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تۆڕی هەواڵی"سی ئین ئین"ی ئەمریکی، زانایانی پسپۆڕ لە بومەلەرزەزانی لە هەموو ناوچەکانی جیهان ئاماژە بەوەدەکەن : "ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهانی زیاتر سرەوت وهێمنترکردوە".  ،  ڕاپۆرتەکەی "سی ئین ئین" ئەوەی ڕوونکردوەتەوە، مانەوەی خەڵک لە ماڵەکانی خۆیان و کەمبوونەوەی بەکارهێنانی هۆیەکانی هاتوچۆ بە هەموو جۆرەکانیيەوە وایکردووە  بزووتنی توێژاڵی سەرەوەی ڕووی زەوی زۆر لە جاران کەمتربێت ئەوەش وایکردووە وێستگەکانی چاودێری بومەلەرزە لە هەمووناوچەکانی جیهان بەشێوەیەکی وردتر داتاکانیان لەسەر چالاکی توێژاڵی زەوی تۆماربکەن.  ، تۆماس لۆکوک، زانای بومەلەرزەزانی لە وێستگەی شاهانەی وڵاتی بەلجیکا، ئاماژەی بەوەکردووە : "دیاریدەی کەمبوونەوەی بزووتنی توێژاڵی سەرەوەی ڕووی زەوی بە ڕوونی لە بەلجیکادا دەرکەوتووە بە تایبەتی دوای ئەوەی حکومەت لە ناوەڕاستی مانگی ئاداری ڕابردوودا بڕیاری کەرنتینەی گشتی دا".  ،  ئەو زانا بەلجیکییە، ئاماژەی بەوەشکردووە : "بزووتنە بومەلەرزەکانی توێژاڵی سەرەوەی زەوی لە شاری برۆکسل لە ئێستادا بەڕێژەی 30% بۆ 50%دا بەراورد بەجاران کەمی کردوە".       ،   لۆکوک ئەوەشی ڕوونکردوەتەوە، ئەوان لەئێستادا دەتوانن بەوردی ئەو بومەلەرزە بچوکانە تۆماربکەن کە پێشتر بەهۆی ژاوە ژاو، جەنجاڵی و بەکارهێنانی هۆیەکانی هاتوچۆ نەیانتوانیوە تۆماری بکەن.  ، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو وێستگانەی کە تایبەتن بە چاودێری و تۆمارکردنی بومەلەرزە لە ناوشارەکان بە تایبەتی ئەوەی لەناو شاری برۆکسلدایە نەیانتوانیوە بەشێوەیەکی باش کارەکانیان ئەنجامبدان، بۆیە ناچاربوون کارەکانیان ببەنە دەرەوەی شارەکان بۆئەوەی بتوانن بومەلەرزە سروشتییەکان لە بزووتنی توێژاڵی زەوی بەهۆی  بەکارهێنانی هۆیەکانی هاتوچۆ و چالاکی ڕۆژانەی مرۆڤەوە لەیەکتر جیابکەنەوە.  ،  لۆکوک ئەوەشی خستووەتەڕوو : "وێستگەکانی بومەلەرزەزانی لە ئێستادا زۆربەکەمی بزووتنی تۆێژاڵی زەوی( دەستکرد) تۆماردەکەن کە جاران بەهۆی چالاکی مرۆڤەوە تۆماردەکران ئەوەش بۆ خۆی نیشانەیەکی باشە کە ئەوە دەگەیەنێت کە خەڵک پابەندی ڕێنماییەکانی حکومەتەکانیان و لە ماڵەوە دەرناچن".  ، لای خۆشییەوە، ڕافائێل دی بڵاین، توێژەر لە زانکۆی ناسیۆناڵ ئۆتۆنۆمادی مەکسیکۆ، دەڵێت : "حکومەتەکان دەتوانن لەڕێگەی داتا تۆمارکراوەکانی وێستەگەکانی بومەلەرزەزانی ئەو شوێنانە دیاربکەن کە مرۆڤەکان تێیدا پابەندی قەدەغەی هاتوچۆ و کەرنتینەی بەکۆمەڵ نین".