گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی: بەداخەوە توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

2020.04.04 - 20:56
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی: بەداخەوە توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد
ناس کورد-   بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی گیانلەدەستدانی توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنای لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند کە تەمەنی 61 ساڵ بووە و پاش گیانلەدەستدانی دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە. ، سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند: " بەداخەوە ئەمرۆ هاووڵاتیەکی تر لەشاری سلێمانی کە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو کۆچی دوایکرد".   بە وتەی بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ئەو کەسە تەمەنی 61 ساڵ بووە و دوای ئەوەی کە لە ماڵەوە کۆچی دوایی کردووە نموونەیان لێوەرگرتووە و دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکە بووە. ، لەئێستادا کۆی گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 214 کەسن و لەو ژمارەیەش سێ کەس گیانیانلەدەستداوە و تائێستاش 74 کەس چاکبوونەتەوە.