گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تیمێکی پزیشکی بەریتانی چارەسەری کۆرۆنا دەکەن بەبێ دەرمان

2020.04.04 - 20:53
 تیمێکی پزیشکی بەریتانی چارەسەری کۆرۆنا دەکەن بەبێ دەرمان
ناس كورد- ڕۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەو تیمە پزیشکیەی کە لە ساڵی 1996سەرپەرشتی پڕۆسەی کۆپیکردنی مەڕی" دۆللی"یان کرد، پەیوەندییان بە حکومەتی بەریتانیاوە کردوە و ئامادەیی خۆیان نیشانداوە لە دروستکردنی چارەسەر دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنا. ،  ڕۆژنامەی"زەسەن"ی بەریتانی ئاماژەی بەوەکردوە، تیمەکە دەیانەوێت لەبری بەکارهێنانی داودەرمان بۆ چارەسەرەی پەتای کۆرۆنا ئەو نەخۆشییە لە ڕێگەی بەهێزکردنی خانەکانی بەرگریی لەشی مرۆڤەوە چارەسەربکەن. ،  ڕوژنامەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە، کۆمپانیای "تی سی بیوفراما"ی بەریتانی بۆ توێژینەوە و دروستکردنی دەرمان، ئامادەیی خۆی نیشانداوە کە لە ڕێگەی بەکارهێنانی شانەی بەرگریی لەشی چەند گەنجێکی خۆبەخشی تەندروستەوە چارەسەر بۆ کۆتاییهێنان بەڤایرۆسەکە بەکاربهێنن کە  ئەو چارەسەرەش پێشتر بۆ چارەسەرکردنی توشبوسانی نەخۆشی شێرپەنجە بەکارهاتووە. ، ئاماژە بەوەشکراوە، زانایانی کۆمپانیاکە هیواخوازن ئەو چارەسەرە بە شێوەیەکی کارا بتوانێت کۆتایی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بهێنێت و لە سەرەتای مانگی تەموزی داهاتوودا لە نەخۆشخانەکانی  جیهان بەردەست بێت. ،  لەوباریەوە بریان کێلی، گەورە ڕاوێژکاری پزیشکی کۆمپانیای بیوفارما، بەڕۆژنامەی "دەیلی تەلگراف"ی بەریتانی ڕاگەیاندوە : "لە ئێستادا کارلەسەر ئەوە دەکەین پەرە بە چارەسەرێک بدەین توانای ئەوەی هەبێت هێرش بکاتە سەر ئەو خانانەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا پەکی خستوون و چاکیان بکاتەوە، بۆیە لە خانەی بەرگریی ئەو نەخۆشانەی کە توانیویانە بەسەر ڤایرۆسەکەدا زاڵبن چارەسەر دروستدەکەین، چونکە ڤایرۆسەکە سیستمی بەرگریی لەشی ئەوانی  بەهێزکردوە ئەوەش وادەکات بۆ جارێکی دیکە توشی پەتاکە نەبنەوە". ،  لە ساڵی 1996، تێمێکی زانایانی  پەیمانگای ڕۆزلین لە زانکۆی ئەدەنبەرە لە بەریتانیا توانیان بۆ یەکەم جار لە مێژودا مەڕێک لە خانەی ئاژەڵێکی دیکە کۆپی بکەن  ناویان نا دۆللی.