گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پیاوێکی ئیسپانی توشبوونی ژنەکەی و 11 منداڵەکەى بە كۆرۆنا ڕاگەیاند

2020.04.04 - 19:35
پیاوێکی ئیسپانی توشبوونی ژنەکەی و 11 منداڵەکەى بە كۆرۆنا ڕاگەیاند
ناس کورد- خێزانێكى ئيسپانى كە لە دايك و باوك و 11 منداڵ پێكهاتون، هەموويان توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بوون و لەئێستادا كەرەنتين كراون و جياكراونەتەوە. . ماڵەپەڕى "دەيلى مەيڵ"ى بەريتانى بڵاويكردوەتەوە، دواى پشكنين دەركەوتووە كە خێزانى "سيبريان گيرفاس" لە باكورى ئيسپانيا هەموويان توشبووى ڤايرۆسى كورۆنان، سەرەتا نيشانەكانى لە "ئيرين گيرفاس" ژنى خێزانەكە واتە دايكى 11 منداڵەكە دەركەوتووە و پشكنينەكەى بە پۆزەتیڤ هاتوەتەوە. . خۆسيە ماريا سيبريان، هاوسەرى ئيرين کە باوكى منداڵەكانە بە ڕۆژنامەكەى وتوە، منداڵەكانيان يەك يەك نيشانەكانى ڤايرۆسەكە تێياندا دەركەوت هەندێكيان باشترن و هەندێكى تريان بارودۆخيان كەمێك سەختە. . بەپێى ڕاپۆرتەكە، منداڵەكان بچوكترينيان تەمەنى يەك ساڵە و گەورەترينيان 15 ساڵە و لەئێستادا لەماڵى خۆياندا جياكراونەتەوە و بۆيان نييە بچنە دەرەوە. . باوكى منداڵەكان باسى لەوەشكردوە، منداڵەكان هەندێك جار نيشانەكانى نەخۆشيەکە تێياندا دەردەكەوێت و سەر ئێشەى توند و ڕشانەوەيان هەيە و هەندێك جاريش هەست بەباشى دەكەن، جارى وا هەيە بۆ ڕۆژى دواى ئەوە تەنانەت ئەوەشيان بير نەماوە. . لە ئێستادا خێرانەكە لەژێر جياكەرەوەى تەندروستى و چاودێرى تونددان چونكە ژمارەيان زۆرە و مەترسى ئەوەيان هەيە كەسانى تر توش بكەن. . خۆسيە دەڵێت، "پزيشكەكان پێيان وتوين كە دەبێت لانيكەم ماوەى دوو هەفتەى تر لە جياكەرەوەى تەندروستيدا بين بەهۆى ئەو ڤايرۆسى لە جستەماندايە، چونكە ئەگەر بچينە دەرەوەو بڵاوى بكەينەوە ئەوا ژمارەيەكى زۆر خەڵك توش دەكەين." . ڕۆژنامەكە ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، خێزانەكە پشتيان بە كەسە نزيكەكانيان و كوڕە 14 ساڵەكەيان بەستوە بۆ هاوكارى، ڕێگە بە كوڕەكەيان دەدرێت بچێتە دەرەوە بۆ دەرمان كڕين بەو مەرجەى دەستكێش و كەمامە ببەستێت. . لەدواى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا، ئيسپانيا دووەم وڵاتى جيهانە لە زۆرى تۆماركردنى توشبوانى كۆرۆنا و نزيكەى 125 هەزار توشبوى تێدا تۆمار كراوەو لەو ژمارەيەش نزيكەى 12 هەزار كەس گيانيان لەدەستداوە كە لەڕێژەى گيان لەدەستدانيشدا دووەم وڵاتى جيهانە لە دواى ئيتاڵيا كە كە نزيكەى 15 هەزار قوربانى هەيە.