گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق 58 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا و دوو مردنی تۆمارکرد

2020.04.04 - 18:47
عێراق 58 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا و دوو مردنی تۆمارکرد
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆمارکردنی 58 حاڵەتی نوێی نەخۆشی کۆرۆنای لە عێراق ڕاگەیاند، دوو کەسیش بەهۆی نەخۆشییەکەوە مردوون کە یەکێکیان لە بەسرە و ئەوی تریان لە بەغدا بووە. . بەپێی ڕاگەیەنراوەکەى وەزارەتی تەندروستی عێراق کە ئەمڕۆ شەممە، 4ی نیسانی 2020 بڵاویکردووەتەوە حاڵەتەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بووە: 3 لە بەغدا 9 لە بەسرە 34 لە نەجەف 4 لە سلێمانی 6 لە هەولێر 1 لە دیالە 1 لە موسەنا . هەروەها لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 33 حاڵەتی چاکبوونەوە لە نەخۆشییەکە لە پارێزگا جیاوازەکان تۆمارکراوە. .
تاوەکو ئێوارەى ئەمڕۆ، ژمارەى گشتیی توشبووان گەیشتووەتە 878 کەس، 56 کەس مردوون و 259 کەسیشی چاکبوونەتەوە.