گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەیارەی سکرتێری کاک قوبادە .. ڤیدیۆی تێپەڕبوون ژنێک لە بازگەکان هەرای ناوەتەوە

2020.04.04 - 17:55
 سەیارەی سکرتێری کاک قوبادە .. ڤیدیۆی تێپەڕبوون ژنێک لە بازگەکان هەرای ناوەتەوە
ناس کورد- لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە کە تێیدا ژنێک لەکاتی قەدەغەی هاتوچۆدا و لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە نوسراوێک دەداتە دەستی هێزە ئەمنییەکان لە یەکێک لەبازگەکانی سلێمانی و دەڵێت، "سەیارەی سکرتێری کاک قوبادە" بۆئەوەى ڕێگەی بدەن هاتوچۆ بکات. . دوای بڵاوبوونەوەى گرتە ڤیدۆییەکە، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکى حکومەتی هەرێم ڕونكردنە‌وە‌یە‌كی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "گرتە ڤیدیۆییەکە خێزانی یە‌كێك لە‌ تیمی نوسینگە‌ی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌تە بە‌ناو بازگە‌كانی نێو شاری سلیمانی تێدە‌پە‌ڕێت لە‌كاتی بوونی قە‌دە‌غە‌ی ھاتووچۆدا." . دەشڵێت، "جێگری سەرۆکی حکومەت‌ داوای لە لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان کردووە توندترین ئیجرائاتی یاسایی بە‌رامبە‌ر بكە‌ن و بە هێچ شێوەیەک‌ لە‌گە‌ڵ ئە‌و شێوازە‌ ھە‌ڵسوكە‌وتە نیە و قەبوڵ ناکات ‌پێگەی وەزیفی بە خراپ بە‌كارھێنرێت بۆ بەرژەوەندی شە‌خسی بۆیە داوای لێکۆڵینەو ئیجرائاتی یاسایی کردووە." [video width="200" height="400" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/04/video-1586005013.mp4"][/video]