گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەیەکی زۆر توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە

2020.04.04 - 16:59
ژمارەیەکی زۆر توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە
ناس کورد- بەوتەی سەرچاوەیەکی تایبەت لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ، 11 توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت. ، سەرچاوەیەکی تایبەت لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆی تایبەت بە نەخۆشانی کۆرۆنا لە سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆیان 11  توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکەمان چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت و نێردرانەوە ماڵەوە". ، وتیشی، تەندروستی سەرجەم نەخۆشخانی دیکەی نەخۆشخانەکەیان جێگیرە و هیچ مەترسییەکی ئەوتۆ لەسەر ژیانیان نییە. ، تائێستا بە فەرمی 74 کەس لە هەرێم چاکبوونەتەوە و بەم 11 کەسەشەوە ژمارەی چاکبووان بووە 85 کەس.