گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمان لیژنەیەکى بۆ بەدواداچوونى کارەکانى پێداچوونەوە بە گرێبەست و خاڵە سنورییەکان پیکهێنا

2020.04.04 - 16:08
پەرلەمان لیژنەیەکى بۆ بەدواداچوونى کارەکانى پێداچوونەوە بە گرێبەست و خاڵە سنورییەکان پیکهێنا
ناس کورد- پەرلەمانى کوردستان لیژنەیەکى باڵاى پیکهێنا بۆ بەدواداچونى کارەکانى لیژنەیەکى تایبەتمەندى حکومەت کە سەرقاڵى پێداچونەوەیە بە گرێبەست و خاڵە سنورییەکان. . ئەو لیژنەیە لە کۆوبونەوەى ئەمڕۆى سەرۆکایەتى پەرلەمان و فراکسیۆنەکان بڕیارى دروستکردنى درا، ئەوەش بەپێی ڕاگەیەنراى کۆتایی کۆبوونەوەکە. . بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە پشتیوانیی بڕیارى ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانن كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى 1ى نیسانی 2020 بڕیاریان داوه‌ به‌ ڕاسپاردنى لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌ن بۆ ئاماده‌كردنى بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌كرێنشینان و لێخۆشبوون له‌كرێ و هه‌ر رسوماتێكی دیكه‌. . ئاماژە بەوەشکراوە، "هه‌مووان هاوڕابووین له‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ر داهاتێك كه‌ به‌رده‌ست ده‌بێت، مووچه‌ی هاوڵاتییان و خۆراك و ده‌رمانی پێویست بێت و له‌م ڕووه‌وه‌ پشتیوانیی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی دروستكردنی چه‌ند بۆردو لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ كارى له‌سه‌ر كردووه‌و وه‌كو په‌رله‌مانى كوردستان چاودێرێكی وردی كارى ئه‌و لیژنانه‌ ده‌بین". . هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لەکۆوبونەوەکەدا چەند بڕیارێک دراوە لەوانە سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌كارى به‌دواداچوون و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خێراتركردنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازى له‌ خه‌رجی و داهات. . بڕیارێکى دیکە تایبەتە بە دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی باڵاى په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامیه‌تیی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی لیژنه‌ى دارایى و ته‌ندروستى و پیشه‌سازی و وزه‌و لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی بۆ به‌دواداچوونی كارى ئه‌و لیژنه‌ تایبه‌تمه‌ندانه‌ى حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ بۆ به‌دواداچوونی پێداچوونه‌وه‌ به‌خاڵه‌ سنوورییه‌كان و گرێبه‌سته‌كان و روسومات و لێخۆشبوونى گومرگی و دابینكردنی خۆراك و پێداویستیی ده‌رمان دروستكراون. . هەروەها جەختکراوەتەوە، په‌رله‌مانى كوردستان پاڵپشتیی ئه‌وه‌ ده‌كات له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنێكى هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بكرێ.