گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجامى بەرکەوتنەکانى ئێستا لەچەند هەفتەى داهاتوو دەردەکەون

وەزیرى تەندروستى: ئامبوڵانس بەکارهێنراوە بۆ دەربازکردنی خەڵک لە بازگەکان و بە قاچاخبردنیان

2020.04.04 - 15:19
وەزیرى تەندروستى: ئامبوڵانس بەکارهێنراوە بۆ دەربازکردنی خەڵک  لە بازگەکان و بە قاچاخبردنیان
ناس کورد- وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، هێشتا ناتوانن بڵێن لە باری کۆنترۆڵکردنى تەواوەتى ڤایرۆسى کۆرۆنادان، بۆیە ڕێوشوێنەکان توندکراوەتەوە تا ڤایرۆسەکە بە ڕێژەیەکى زۆر بڵاونەبێتەوە. . سامان بەرزنجى، وەزیری تەندروستی هەرێم لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسى هاوبەشدا لەگەڵ وەزیرى ناوخۆ ئاماژەى بەوەکرد، "هێشتا لەبارێکى کۆنتڕۆڵکردنى تەواودا نین کە بڵێین ڤایرۆسەکە نەماوە، نەخۆشەکە هەیە و زۆر مەترسیدارە و بزە، دەبێت ئەگەرى بەربڵاوبوونەوەى بەهەند وەربگرین". . وتیشى، "بەرکەوتنەکانى ئێستا لەچەند هەفتەى داهاتوو دەردەکەوێت، ئەو حاڵەتانەى دوینێ تۆمارکران بەرکەوتووى توشبووەکانى پێشوون". . وەزیرى تەندروستى جەختى لە جێبەجێکردنى بڕیارى قەدغەى هاتوچۆ کردەوە و وتى، "ئەمبوڵانس بەکارهاتووە بۆ گوستنەوەى خەڵک، بۆیە جێبەجێکردنى ئەو بڕیارە پێویستە".  . هاوکات وەزیری ناوخۆی هەرێم هۆکاری سەپاندنی 48 کاتژمێر قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادەى ڕونکردەوە و ڕایگەیاند، جۆرێک لە خراپ بەکارهێنان هەبووە لە پێناسە و ئۆتۆمبێلەکان لە هەموو کەرتەکاندا، بۆیە ڕێکارەکانمان توندوتۆڵ کردووەتەوە و پێداچوونەوەمان تێدا کردووە. . ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم لە کۆنفرانسەکەدا ڕایگەیاند، قەدەغەکردنی هاتوچۆ ئەنجامێکی زۆر باشی هەبووە بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا. . وتشی، بەڵام خەڵکێکی زۆر ڕێکارەکانی ڕێگەپێدانیان بەخراپ بەکارهێناوە و خۆیان لە بازگەکان دزیوەتەوە، بۆیە تەواوی بڕیارەکان بۆ ئەوەیە پێداچوونەوە بۆ هەموو ڕێکارەکان بکەین، "بەڵام هەستمان کردووە کە ڕێگەپێدانێکی زۆر کراوە و دەبینین جۆرێک لە قەرەباڵغی دروستبووە." . وتیشی، "ئێمە دەبێت موچەش دابەشبکەین، خۆراکی بایەعی و عەلووەکان و سوپەرمارکێت و هەندێک لە نوسینگەکانی حەواڵەى پارە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆ هێزە ئەمنی و تەندروستییەکان ڕێگەپێ بدەین، دەبێت جوتیاران کشتوکاڵیان هەبێت، بەڵام ئەمانە هەموو بە یەکەوە ناکرێت." . ئاماژەى بەوەشکرد، "ئەم 48 کاتژمێر بۆ ئەوەبوو نەفەسێک بدەین بە هێزە ئەمنییەکان و لیژنەکان چونکە فشارێکی زۆریان لەسەر بووە، بۆیە بڕیارەکە بۆئەوەیە پێداچوونەوە بکەن بۆ ئەوەى ژیانی تیمەکانی تەندروستی باشتر بپارێزین، چونکە ئەوەى تائێستا کراوە نابێت ئەو هەموو ڕێگەپێدانانە بکرێت، ئەو 48 کاتژمێرەمان داوە بە ئیدارەکان." . ڕاشیگەیاند، "ئەم 48 کاتژمێرە بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکەیە، پلان و بەرنامە دادەنێین بۆئەوەى بزانین چ ئاسانکارییە بکەین."