گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئایا کۆرۆنا گەیشتووەتە ناو کارمەندانى فڕۆکەخانەى هەولێر؟

2020.04.04 - 14:37
ئایا کۆرۆنا گەیشتووەتە ناو کارمەندانى فڕۆکەخانەى هەولێر؟
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕایگەیاند، هیچ حاڵەتێکى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەناو کارمەندانى فڕۆکەخانەکە تۆمارنەکراوە. . بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ شەممە، 4ی نیسانی 2020، لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، "دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تووشبوونی کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆکەخانە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند پەیجێکی تۆڕە کۆمەلایەتیەکان. وەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل سەرلەبەری ئەم هەواڵانە ڕەتدەکەینەوە". . ئاماژەى بەوەشکردووە، بە هیچ شێوەیەک حاڵەتی تووشبووی ئەم ڤایرۆسە لەناو کارمەندانی فڕۆکەخانە بوونی نییە تا ئێستا. . بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەولەتی هەولێر داواى لە لە لایەنی پەیوەندیدار کردووە ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان بگیرێتە بەر.