گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زورفی لەگەڵ ئاقانیدا کۆبووەتەوە؟

عەدنان زورفی هۆکاری هەڵوەشاندنەوەى سەردانەکەى بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد

2020.04.04 - 14:05
عەدنان زورفی هۆکاری هەڵوەشاندنەوەى سەردانەکەى بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد
ناس کورد- عەدنان زروفی، كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ كابینەی نوێ حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، پەیامێكی لە بەرپرسانی باڵای ئێرانەوە پێگەیشتووە و جەختیان لە دەستوەرنەدان لە كاروبارەكانی كردووەتەوە و ئاشكراشی دەكات، دیداری لەگەڵ ئیسماعیل قائانیدا ئەنجامنەداوە و كەسیشی لەلایەن ئەوەوە بۆ نەنێردراوە. . ئەمڕۆ شەممە، 4ی نیسانی 2020، لە لێدوانێكیدا بۆ چەند میدیایەكی عێراقی لەوانە ناس كورد، عەدنان زورفی ڕایگەیاند، "دیدارم لەگەڵ ئیسماعیل قائانیدا نەكردووە و هیچ هاوڕێیەكی ئەوم پێنەگەیشتووە كە پەیامی ڕەتكردنەوەی منی پێببێت بۆ پێكهێنانی كابینەكە". . ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پەیامێكی فەرمیی لە ئێرانەوە پێگەیشتووە و جەختی لەوە كراوەتەوە تاران پابەندنی دەستوەرنەدان بە وتوێژەكانی پێكهێنانی حكومەتەوە دەبێت. . روزفی دواخستنی سەردانەكەشی بۆ هەرێمی كوردستان بۆ هۆكاری قەیرانی تایبەت بە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گەڕاندەوە و وتیشی، پەیوەندییەكانی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکى حکومەتى هەرێم و نوێنەری هەموو لایەنە سیاسیەكانی هەرێم لەسەر پرسەكە بەردەوامە. . هەر ئەمڕۆش لە ڕاگەیەنراوێكدا زروفی ڕایگەیاند، لە هەوڵەكانی بۆ پێكهێنانی كابینەكەی پاشەكشەی نەكردووە و بۆ یەكلایكردنەوەی پرسەكەش داواكارییەكەی دەخاتە بەردەم پەرلەمان، ئەوەش دوای ئەوەی چەند لایەنێكی شیعیی دژایەتی خۆیان بۆ ناوبراو ڕاگەیاند. . هاوکات هەر ئەمڕۆ عەدنان زورفى ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەتى عێراق، کارنامەى کابینەکەى ئاڕاستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کرد. . کارنامەکە، بەشێکى پەیوەستە بە روبەڕووبونەوەى پەتاى کۆرۆنا، بودجەى عێراق، هەڵبژاردنى پێشوەخت، داواکارى خۆپیشاندەران، ئابورى و وەبەرهێنان، سەروەرى یاسا و پشتیوانى دامەزراوەى سەربازى و ئەمنى، ئاوارە و پەنابەران، بیمەى کۆمەڵایەتى، چاکسازیی لە حکومەت، بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى، سیاسەتى دەرەوە، پەیوەندى نێوان هەرێم و بەغدا، پشتیوانیکردنى پارێزگاان، کەرتى پەروەردە، زیادکردنى رۆڵى ژنان، بەرنامەى وەزارەتەکان". . زیاتر بخوێنەوە: ناس کورد کارنامەى حکومەتەکەى عەدنان زورفى بڵاودەکاتەوە