گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا لەژێر کۆنتڕۆڵدایە ...عێراق چاوەڕوانى هەڵسەنگاندنێکى جیهانییە بۆ پێداچوونەوە بە بڕیارى قەدەغەى هاتوچۆ

2020.04.04 - 09:48
 کۆرۆنا لەژێر کۆنتڕۆڵدایە ...عێراق چاوەڕوانى هەڵسەنگاندنێکى جیهانییە بۆ پێداچوونەوە بە بڕیارى قەدەغەى هاتوچۆ
ناس کورد- شانەى روبەڕووبونەوەى قەیرانەکان لە عێراق ڕایگەیاند، عێراق لەناو ریزى ئەو وڵاتانە پۆلێن دەکرێت کە ڤایرۆسى کۆرۆنا تێیدا کۆنتڕۆڵکراوە و چاوەڕوانن ئەوە بە فەرمى لەلایەن رێکخراوى تەندروستى جیهانییەوە ڕابگەیەنرێت تا پێداچونەوە بکرێت بە بڕیارى قەدەغەى هاتوچۆدا. . جاسم فەلاحى ئەندامى شانەى روبەڕووبونەوەى قەیرانەکان لە عێراق لەلێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا وتى "عێراق لە ریزبەندى ئەو وڵاتانەیە کە کۆنترۆڵى ڤایرۆسى کۆرۆنایان کردووە، چاوەڕوانین ئەمڕۆ رێکخراوى تەندروستى جیهانى لەو بارەیەوە هەڵسەنگاندنى خۆى ڕابگەیەنێت". . وتیشى "لیژنەکەمان تا ئێستا بەردەوامە لە کۆبوونەوەکانى بۆ هەڵسەنگاندنى بڕیارى قەدەغەى هاتوچۆ و نەخشەى بڵاوبوونەوەى پەتاکە، ئاماژەى گەورە هەن بۆ باشبوونى دۆخەکە، لیژنەکەمان بەو ئاڕاستەیە کاردەکات". . فەلاحى ئاماژەى بەوەشکردووە، وەزارەتى تەندروستى بەم دواییانە لە قۆناغى بەرگرى لە بڵاوبونەوەى زیاترى ڤایرۆسەکەوە پەڕیوەتەوە بۆ قۆناغى هێرشکردن، ئەوەش بە ئەنجامدانى روپێوى مەیدانى لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان لە چوارچێوەى پلانى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا. . لاى خۆیەوە، عەدنان نوار ئەندامى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى لە عێراق ڕایگەیاند، ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە عێراق "ڕاستە و ساختە نییە، ئامارەکان لەلایەن رێکخراوەکەمان و نەتەوەیەکگرتووەکانەوە چاودێرى دەکرێت". . ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنێ ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، کە حکومەتى عێراق ئامارى ڕاستەقینەى توشبووانى کۆرۆنا دەشارێتەوە، بەو هۆیەشەوە بەغدا بۆ ماوەى سێ مانگ کارەکانى ڕۆیتەرزى هەڵپەسارد. .
بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى عێراق، تا ئێستا 820 حاڵەتى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون، کە 266 کەسیان چاکبوونەتەوە و 54 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.